بۆ سەلاحێکی ڕۆح و سەر سپی

(بە یارمەتی فەرهاد پیرباڵ)

یەکەمجار کە بینیم

مێهرەبان بوو.

لە شەقامێک کە ڕۆحی هەڵۆکەی هەر لە هەڵفڕیندایە.

- ئەحمەد م.پ. پێی ناساندم. سپاس ئەحمەد گیان. بۆ هەمیشە قەرزارتم-

***

دووهەمجار کە بینیم

بیرگەشم هاتە بەرچاو.

لە پارکی شار و لە تەنیشت پەیکەرەکەی حەزرەتی مەولەوی.

"سەنگیی سەنگ و خاک نە سەر دۆشم بۆ

مەر ئەوسا مەیلت فەرامۆشم بۆ"

***

سێهەم جار کە بینیم

لە کتێبخانەی عموومی ناو گاراژی میرەدێ و لە ناو بۆن و بەرامەی کتێب و خوێندنەوە.

بە کەسێکی بیرمەند هاتە بەرچاوم.

کاتێ حەمەی حەمەباقی باسی چەقەنەکەی عەبدوڵڵا پەشێوی دەکرد بۆمان.

" زارم شیعری پێدا نایێ

له‌ هه‌ژمه‌تی ورگ و قه‌ڵه‌م چاو شۆڕانی ده‌رباری کورد

وه‌ک کاولی چه‌قه‌نه‌یان هه‌دا نادا

بۆ گه‌مبۆڵ و جه‌للادانی قۆچداری کورد..."

***

چوارەم جار کە بینیم

وەکوو هۆگرێکی مێژوو هاتە بەرچاوم.

ئەو کاتەی کە باسی بەیتی سەیدەوانی دەکرد.

***

لە هەموو دیدارەکان:

سەری ڕەش بوو، ڕۆحی سپی.

***

کۆتاجار لە دووی ڕەشەمە وێنەکەییم بینی.

-سپاس بۆ کاک عەبدوڵڵا ل.پ. و لاپەڕەکەی-

سەری سپی بوو، وەکوو ڕۆحە سپییەکەی.

سەریشی هات بووە سەر دینی ڕۆحەکەی.

یەکڕەنگیت پیرۆز ڕۆحەسەلاحەکەم!

بێڕەنگیت پیرۆز ڕفێقەساڵحەکەم!

م.س.