200ەمین گرێ لە پەیمانێکی دوولایەنە
200ەمین گرێ لە پەیمانێکی دوولایەنە
پەیمانێک لە نێوان هادی و مەهدی
هادی خەڵکی مەریوانە و برایەکی موعەللمە.
مەهدی خۆی موعەللمە و برایەکی هەیە بە ناوی هادی.
مەهدی قوتابییەکی لە سەوڵاوای نزیک مەریوان هەبوو بە ناوی پەیمان.
پەیمان پاش تەواوبوونی خوێندنی دانشگا- ڕشتەی کتابداری- دەبێت بە کتێبدار و بۆ نزیکەی ساڵێک لە سنە دەبێتە هاوکاری هادی.
پەیمان دیسان لە ئەزموونی ئیستخدامی بە هۆی لێهاتوویی، ماندوویی نەناسیی و خوێندنی بەردەوام پلەیەکی باش وەدەس دێنێ و ئەمجار دەبێت بە موعەللم و هاوکاری مەهدی.
بۆ تەدریس دەچێ بۆ سەوڵاوا. بۆ ئەو شوێنەی کە یەکەمجار مەهدی و پەیمان یەکیان بینی و یەکیان ناسی و بەیەکەوە چوونە کلاس.
پەیمان لە مازی بنەوە هاتبوو و مەهدی لە سەقز. بەڵام لە خاکی پاکی لێوانلێو لە کەرامەت و گەورەیی مرۆڤەکان، مەزارگە مێژووییەکان، ئارامگەی مەلامستەفا بێسارانی، زێدی کاک باوەشێخ، واتە سەوڵاوای سەربەرز و دەلال - یەک دەناسن و یەک دەبینن.
ئەگەر مەهدی لە سەوڵاوا نەما خەمی نییە چونکوو دڵنیایە و ئەرخەیانە کە شاگردێکی لە خۆی باشتر چۆتەوە سەوڵاوا.
ڕاستە پەیمان چوو بۆ سەوڵاوا بەڵام لە نێوان هادی و مەهدی پەیمانێک هەمدیسان پتەوتر و قایمتر ساز بووە:
شێرزاد حەسەن گوتەنی: " بێ کتێب هەڵنەکەین" و هەر حەوتە میوانداری کەین لە پۆلێک کتێبخوێنی بەرز و بەڕێز و هێژا لە هەموو شارەکان( ئەراک، بانە، پاوە، تاران، دێولان، دیواندەرە، سنە، سەردەشت، سەقز، سەوڵاوا، شنۆ، کامیاران، کرماشان، لەیلاخ، مەریوان، مەهاباد، نەغەدە و ... . )بە پێی ڕیزبەندیی ئەلف و بێ.
ئەمڕۆ
17 ی ڕێبەندانی 1403
200ەمین
گرێ لەو پەیمانە دوولایەنە درا.
شێعر لای من