هەر کەسەو بەشێک لە کار

هاتە ناوەوە و سەیری کرد ئێمە هەموومان کار ئەکەین وتی منیش ئەتوانم یارمەتی بدەم بەڵام با پێشتر کورتیلە ڕووداوێک بگێڕمەوە بۆتان.

دەسمان لە کار کێشا و فەرموون.

( لە ناوچەی  ئیمە= ئێمە، کاورایەک سیگاری بوو. داوای سیگاری لە خەڵک دەکرد. دواتر دەمەسیگار= دەمنە=مۆدنە، ی گەرەک بوو. دواتر داوای ئاگر=ئاور=فەندەک=شەمچە=  شقارتە، گورد، ی دەکرد. دەیانوت باشە، تۆ لە سیگارکێشان و بۆ سیگارکێشان چیت هەیە؟ ئەیوت من فەقەت دەمم هەیە.

لە کۆتایی فەرمووی منیش بۆ کار و بۆ یارمەتیتان فەقەت دەسم هەیە.)

 کاتێ هەر لە هەوەڵەوە باسی سیگار و دەمەسیگاری کرد، من خەمم لێنیشت چونکوو درێژەی ئەو بابەتە کە کەسێک داوای سیگار و مۆدنە و ئاگر و...بکات، واتە بۆ سیگارکێشان هیچی نەبێ لە ناوچەیەکی تر بە شێوازێکی تر و بە قسەی خاوەن سیگارەکە کۆتایی دێت و بیستنی بۆ بیسەرێک کە تەمەنی لە خوار هەژدەساڵانە ناشی. بەڵام لای ئەم بەڕێزە و لە ناوچە و زێدی ئەو بەڕێزە، کورتەچیرۆکە بە شێوەیەکی ماقووڵانە تەواو ئەبێ.

ئەوان ڕۆیشتن و ئێمەش دەسمان کردەوە بە کارکردن، هەڵبەت دوای بیستنی بابەتێکی باش.

لە هەر کارێک، بە هەر شێوەیەک کە دەتوانین یارمەتی بدەین نەوەکوو خۆمان لە هەموو شت هەڵقوڕتێنین و لەئاکامدا، کارەکە و شوێنی کارەکە خاپوور و نابوود کەین.

منیش لێرەدا بەس بە ئەنگوست=قامک= کلک، ئەم بابەتەم هێنایە سەر لاپەڕەی ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هەر ئەونەم لە دەس هات.

سپاس بۆ ئێوەش کە بە چاو دیتان و بە دەم و لێو خوێندتان و بە مێشک و هزر بیرتان لێکردەوە. ئیشی ئێوە زیاتر بوو، ماندوو نەبن.

ئەگەریش ئێوە یارمەتیتان پێویست بوو منیش بە چاو نووسراوەکانتان ئەخوێنمەوە و لە خزمەتتانام.