سیمین بهبهانی؛ شاعری پرکار امّا پربار
+ نوشته شده در شنبه هفدهم مهر ۱۴۰۰ ساعت 11:58 توسط مهدی سیدی
|
جاران لە شاری موسڵ بازاڕێک هەبوو سەگ و تانجی لێ دەفرۆشرا.
ڕۆژێک کوردێک چووبوو سەگ بکڕێ، بە نێویاندا گەڕا. گۆڵەسەگێکی زلی بەخۆوەی هەڵبژارد و پرسی ئەمە بە چەند؟
سەگفرۆش گوتی: بە یەک مەجیدی. کوردە سەگەکەی کڕی و خەریک بوو بڕوا، توولەسەگێکی بچکۆڵە و جوانی دی، ویستی ئەویش بکڕێ، پرسی ئەمەیان بە چەندە؟
سەگفرۆش گوتی بە دوو مەجیدی، کوردە باوەڕی نەکرد و گوتی چۆن ئەم سەگەزلە بە یەک مەجیدی و ئەم توولە بچکۆڵەیە بە دوو مەجیدی؟
سەگفرۆش لە وەڵامدا گوتی چونکوو ئەم زلە سەگە، بەڵام ئەم بچکۆلەیە سەگی کوڕی سەگە.
لاپەڕەی 159 /
بیرەوەرییەکانی سەعید ناکام، هولێر: ئاراس، 2003
شێعر لای من