حه‌مه‌ی مه‌لاکه‌ریم یان حه‌مه و مه‌لا که‌ریم؟!
حه‌مه‌ی مه‌لاکه‌ریم یان حه‌مه و مه‌لا که‌ریم؟!
ناو له ده‌ستوور زماندا دوو جۆره: ناسراو( معرفه) و نه‌ناسراو( نکره)
خۆی به چه‌ن جۆر دابه‌ش ده‌بێت. یه‌ک له ناوه ناسراوه‌کان له عه‌ره‌بیدا پی ده‌ڵێن معرفه به اضافه. واته ئه‌گه‌ر ناوی نه‌ناسراو به ناوێکی ناسراو ئیزافه بێت ئه‌ویش ده‌بێته ناسراو.
مامۆستا محه‌ممه‌دی مه‌لاکه‌ریم یه‌ک له‌و که‌سانه‌یه که خۆی به ته‌اووی معرفه‌یه و پێویست ناکات به ناوێکی ناسراو بلکێ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بیناسین. ڕاسته مه‌لا عه‌بدولکه‌ریم موده‌ڕڕیس که‌سایه‌تی هه‌ره‌به‌رزی چه‌ن لایه‌نه‌یه هه‌م له بواری ئایینی و هه‌م له بواری ئه‌ده‌بییه و بۆ کورد به گشتی و بۆ گه‌لانی هاوسێش ناسراوه به‌ڵام مامۆستا محه‌ممه‌دیش -کوڕی مامۆستا عه‌بدولکه‌ریم- به‌رده‌وام له کاره ئه‌ده‌بییه‌کانی مامۆستا هاوکار و یاریده‌ده‌ری بووه و جێ په‌نجه‌ی خۆی له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا دیاری کردووه و ته‌واو ناسراوه.
هه‌ر کات ناوی محه‌ممه‌دی مه‌لاکه‌ریم ده‌بیستم بیری ئه‌و پیشه‌کییه کورته به‌ڵام به‌هێزه‌ی ده‌که‌ومه‌وه که له سه‌ر کۆمه‌ڵه‌شێعری ناڵه‌ی جودایی مامۆستا هێمن نووسیویه‌تی. لێره‌دا چه‌ن دێڕێکی ده‌نووسینه‌وه:
(( من لام وایه له بناخه‌دا ئه‌رکی شیعر قسه‌کردنه له گه‌ڵ سروشت، له گه‌ڵ جوانی، له گه‌ڵ ئافره‌ت، له گه‌ڵ ده‌روون، له گه‌ڵ هه‌ستی به‌رز و خاوێنی مرۆڤایه‌تی..ئه‌بێ له‌م ڕێگانه‌شه‌وه بۆ بابه‌ته‌کانی تری ژیان بچێ و ببێ به چه‌کی خه‌بات.. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌ڵێی چی! مۆسیقاوییه‌تی شیعر له لایه‌که‌وه و نه‌خوێنده‌واریی کۆمه‌ڵ له لایه‌کی که‌وه و نه‌بوونی چه‌کێکی تری ڕاگه‌یاندنیش سه‌رباری هه‌مووی، له هه‌موو کۆمه‌ڵه‌یه‌کی پاشکه‌وتوو و به وێنه له کوردستانه‌که‌ی ئێمه‌شدا شیعری کردووه به
1- دارده‌ست و پێ پیلکه‌ی پیاوی ئایین بۆ خه‌ڵک فێره تاره‌ت گرتن و ده‌ست نوێژ شتن کردن...
2- کردوویه‌تی به کتێب بۆ مه‌لا بۆ نه‌حوو سه‌رف و مه‌نتیق و به‌لاغه و ته‌جوید و فه‌رایز وتنه‌وه به فه‌قێ..
3- به په‌ندی پێشینیان بۆ قسه‌ی نه‌سته‌ق و فه‌لسه‌فه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به خه‌ڵک گه‌یاندن...
4- به ڕۆژنامه و به‌یاننامه‌ی نهێنی بۆ وریاکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و وروووژاندنیان بۆ ناو کۆڕی خه‌بات..
5- ته‌نانه‌ت به فه‌رهه‌نگیش بۆ فێرکردنی زمانی بێگانه به مناڵان.
ل.5 پێشه‌کی له سه‌ر ناڵه‌ی جودایی
شێعر لای من