کورته شێعر
مرواریی ته‌مه‌نم ده‌دزی،
بۆ کێی ده‌که‌ی به ملوانکه؟
کێ ه‌کوو من
کلی جه‌سته‌ی سووتاوی خۆی،
نم نم ده‌کاته چاوانت؟
په‌ری شێخساڵح
له کتێبی: سێوی هۆشیاری/
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن / ل.11 /
ئاراس، هه‌ولێر،چاپی یه‌که‌م2011
مرواریی ته‌مه‌نم ده‌دزی،
بۆ کێی ده‌که‌ی به ملوانکه؟
کێ ه‌کوو من
کلی جه‌سته‌ی سووتاوی خۆی،
نم نم ده‌کاته چاوانت؟
په‌ری شێخساڵح
له کتێبی: سێوی هۆشیاری/
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن / ل.11 /
ئاراس، هه‌ولێر،چاپی یه‌که‌م2011
پرسیارێکی تێکده‌رانه
خۆشه‌ویستێک له به‌شی بۆچوونه‌کان پرسیارێکی کردووه:
آقای سه ییدی ئاواته که تان به‌دی هات؟؟؟
ده‌بێ بڵێم به ته‌واوی به‌دی نه‌هات. به‌ڵام شوکر . هه‌رچه‌نده نیوه و نیوه‌چڵ بوو دیسانه‌وه جێی ئومێده. تا ڕاده‌یه‌کی باش قوتابیان هاتبوون. نێزیکه‌ی 15که‌س له باوکان و دایکانیش هاتبوون که به جیا و له به‌ر سێبه‌ری دیواری حه‌وشه کورسیمان بۆ دانان.( هه‌ڵبه‌ت پاش یه‌ک کاژێری ته‌واو)
چی بکه‌ین هه‌ر ئه‌وه‌نده له ده‌ستمان دێ بۆ ڕێزگرتن.
له کلاسیشدا قوتابییه‌ک که 16ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی پرسیارێکی کرد که تووشی ئازار و ئاڵۆزی هاتم.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌که‌ی:
ئێوه کوته‌ک ئه‌وه‌شنن؟
دیاره ئه‌م که‌سه پێشتر وه‌ها ئه‌زموونێکی هه‌بوه و به‌و ترس و دڵه‌ڕاوکێوه هاتووه بۆ قوتابخانه. له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه تا ئێستا بیرم له لای ئه‌و و ئه‌و پرسیاره‌و ئه‌و که‌ڵکه‌ڵه‌یه‌یه( دغد‌غه).
ساڵی نوێی خوێندن هاته‌وه
یا خوا به‌خێر بێته‌وه.
چونکوو به خوێندن و خوێندنه‌وه گه‌وره و گه‌وره‌تر ده‌بین.
له ساڵی نوێ‌دا دۆستی نوێم هه‌یه و له هه‌مان کاتیش‌دا دۆستانی ڕابردووش هه‌رگیز له بیر ناچنه‌وه.
هه‌میشه ئاواتم بووه و هیوادار بووم که یه‌کی ڕه‌زبه‌ر سه‌ره‌تای ده‌رس خوێندن بێت نه‌وه‌کوو ده‌ی ڕه‌زبه‌ر.
چه‌ن کاژێرێکی تریش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌که ده‌بم.
همیشه آرزو داشتم و امیدوار بودم که اوّل مهر آغاز درس و تدریس باشد نه ده‌م مهر.
چند ساعت دیگر هم منتظر نتیجه می مانم.