پرد/ هاینریش بۆڵ
وه‌رگێڕانی ئه‌م چیرۆکه بۆ بیرمه‌نده و داوای لێبوردنی لێده‌که‌م که بۆ چه‌ن چرکه‌یێک له بیرم کرد.
پرد
هاینریش بۆڵ
ئه‌وان لاقه‌کانمیان پینه کرد و دوورییه‌وه و دواتر کارێکیان پێدام که بتوانم به دانیشتنیشه‌وه ڕایپه‌ڕێنم. کاری من ژماردنی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یه که به سه‌ر پرده‌که‌دا تێئه‌په‌ڕن. ئه‌وان زۆر حه‌زیان لێیه ئه‌نجامی چالاکییه‌کانیان به ژماره بسه‌لمێنن و له‌م کاره هیچ و پووچه چێژێکی زۆر وه‌رده‌گرن. به درێژایی ڕۆژ، ته‌واوی ڕۆژ ده‌مم وه‌ک کاتژمێر له جووڵه دایه و ژماره‌کان له سه‌ر یه‌ک ده‌نێم بۆ ئه‌وه‌ی وێره‌گا ( ئێواره ) ژماره‌یێ گه‌وره‌یان پێشکه‌ش که‌م تاکوو دڵیان پێی خۆش بێت.
به‌ڵام ئه‌م حه‌سابه‌ی ئه‌وان ڕاست نییه. به‌داخه‌وه‌م به‌ڵام ڕاست نییه. هه‌رچه‌نده من ده‌توانم وایان پیشانده‌م که که‌سێکی ڕاستگۆم به‌ڵام له حه‌قیقه‌ت دا من که‌سێکی باوه‌ڕپێکراو نیم و ناتوانم جێی متمانه بم. ئه‌وه‌ی که ده‌بێته هۆی خۆشحاڵی من له شاراوه‌یی دا ئه‌وه‌یه کاتێ که‌سێک تێئه‌په‌ڕێ نایشمێرم و ناچێته ناو حه‌سابه‌وه و یان کاتێ دڵم پێیان ئه‌سووتێ چه‌ن که‌سێک به حه‌سابه‌که زیاد ده‌که‌م. به‌ڵێ به‌خته‌وه‌ری ئه‌وان له ده‌ستی مندایه. ئه‌وان بیر ده‌که‌نه‌وه داخۆم ئارۆ ( ئه‌مڕۆ ) چه‌ن که‌س به سه‌ر پرده‌که تێپه‌ڕیون و له ده ساڵی داهاتووش دا چه‌ن که‌س به سه‌ریدا تێده‌په‌ڕن. ئه‌وان حه‌زیان له داهاتوویه‌کی ته‌واوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ده‌بێ بڵێم حه‌سابه‌که‌یان هه‌رگیز ڕاست نییه...کاتێ خۆشه‌ویسته بچکۆله‌که‌ی من به سه‌ر پرده‌که‌دا تێده‌په‌ڕێ ژماره‌کان گۆڕانیان به سه‌ردا نایه و که‌س ناهێنمه ناو حه‌سابه‌وه.
ئه‌م دوو خوله‌که به‌س هی خۆمه. ته‌نیا بۆ منه و به‌س.
شێعر لای من