نامه‌یێکی ناته‌واو
نامه‌یێکی ناته‌واو
له مێژه نامه‌یه‌کم بۆت نووسیوه
به‌ڵام -ده‌بێ ببووری -
هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناتوانم بۆتی بنێرم.
دێڕه‌کانی پڕه له
...
؟
!
ئه‌مه چه‌ن ساڵه
ئه‌ینووسم و ئه‌یخوێنمه‌وه و
به درێژایی ته‌مه‌نی خۆم و ته‌مه‌نی داره‌پیره و
ته‌مه‌نی دار و سێ‌و و
ته‌نانه‌ت گه‌نمیش
بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ... نامه‌که‌م
بۆ وه‌ڵامی ؟ نامه‌که‌م
بۆ وچانێک له ! نامه‌که‌م
به‌س یه‌ک وشه‌م پێویسته
به مه‌رجێ ناسک‌تر بێ له ئه‌وینه‌که‌ت.
( بیرۆکه‌ی ئه‌م هۆنراوه‌یه له رسته‌یێکی عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه.)
شێعر لای من