ئه‌مه‌ش به‌شێکه له شێعرێکی قوباد جه‌لی زاده که له گه‌ڵ 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن ده‌خوێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م شێعره کورت کراوه و بۆ بینینی ده‌قی ته‌واوی ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی کڵاوڕۆژنه بکه‌ن.
قه‌رزارى دایكمم ....
ده‌یبردم بۆ حه‌مامى عمومى .!!!
هه‌موو ژنه عه‌بابه‌سه‌ره‌كانى گه‌رِه‌كم ، به‌رووتى ده‌بینى !
هه‌بوون ، به‌ژن بڵندوو باریك .
هه‌بوون ، خرِوو خه‌په‌و كورتیله .
هه‌بون ، سپى سپى و په‌مه‌یى .
هه‌بوون ، ئه‌سمه‌روو ره‌شتاڵه .
هیَندىَ مه‌مك ، توند وه‌ك هه‌نارى شاره‌بان .
هیَندىَ زل ، به‌قه‌د كه‌لله سه‌رى ، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى من .
هیَندیَكیش، چرچ چرچ ،
به‌سه‌ر لۆچ لۆچى سگدا شۆرِ ببونه‌وه .
……….
حاڵى حازر :
به‌شیَك له‌و ژنانه ، كه‌رِوو كوند .
به‌شیَك , كوورِ كوورِ .
به‌شیَك ، حاجى و حاجى ژن
به‌شیَك ، پیروو كه‌نه‌فت .
به‌شیَك ، ژیَر پیاڵه له‌چاو .
به‌شیَك ، به ته‌سبیحى سه‌دوو یه‌ك قله‌وه ، له‌سه‌ر به‌رماڵ .
به‌شیَكیشیان ،
ئیَوه خۆش !
((انا لله وانا الیه راجعــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــون))
قوباد جه‌لی زاده