چەپکەگوڵێک بۆ فریشتە
چەپکەگوڵێک بۆ فریشتە.....
بە شاخ و باڵی کەسێک هاتن. وتیان زەحمەتی زۆر کێشاوە و ئەم حاڵ و باڵەی بە پووڵ و پارەی شان و باهۆی وەدەست هێناوە. لە بەهاران دەچێتە کێوان و لاپاڵان، گژوگیا کۆ دەکاتەوە و دەیفرۆشێ و لێی دەحەسێتەوە.
کورد گوتەنی: دەستی ماندوو لە سەر سکی تێرە.
فریشتەیەک دانیشتبوو. بیستی. چاوەڕێی دوایی هاتنی باسەکان بوو، ئەنجا لە سەرخۆ، بە هێمنی، بە دوور لە ڕق و کینە، درکاندنی:
هێندەش پێی ناوێ ئاوا با کەنە قولی. خۆ گیاوگژی هەر شوێنێک بۆ هەڵکەندن و فرۆشتن نابێ. شتێک کە مرۆڤ، خۆی قیزی نەیەت بیخوا، چۆن دەتوانی دەرخواردی خەڵکی بدەی، با خۆشیان نەزانن لە کوێ هاتووە و بە چ ئاو و ....وویەک پەروەردە بووە.
ئەم هەڵوێستەی ئەو فریشتەیە تەواو ئینسانییە و ئەم چەپکەگوڵە پێشکەشی ئەو خاتوونە بەڕێزە بێت.
+ نوشته شده در شنبه پانزدهم مهر ۱۴۰۲ ساعت 21:39 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من