فەیلەسووفی شەرق
قوتووە جگەرەیەکی داری دەستکردی سنەم هەبوو وێنەی ئەبووعەلی سینای لە سەر هەڵکەنرابوو، لە بنەکەشیەوە نووسرابوو: فەیلەسووفی شەرق.
کوڕێکی نەخوێندەواری خەڵکی سنە هاتە لام - کە ناوی باقر بوو وێنەی سەر قوتووەکەی چاو پێ کەوت.
وتی: ئەوە کێیە؟
وتم: ئەوە نووسراوە؛ فەیلەسووفی شەرق ئەبووعەلی سینا.
وتی: قوربان فەیلەسووف یانێ چی؟
وتم: یانێ وردبین و زۆر شارەزا لە هەموو کون و قوژبنێکی حیکمەت و عیلما.
تۆزێ سەری داخست و لە پاشا وتی: قوربان جا بێژە فرەزان. ئیتر ئەمەی بۆچەس!
#کتێب_کوردی
#عەلائەددین_سەججادی
#ڕشتەی_مرواری
#قسەی_نەستەق
#ڤەژینبووکس
#عصر_کتاب_بهاران
#مهدی_سیّدی_هۆژان
+ نوشته شده در پنجشنبه بیست و هشتم خرداد ۱۴۰۵ ساعت 16:18 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من