پێوەندیی کەسایەتی و هونەرەکەی

من بەش بە حاڵی خۆم چەندێکی بڵێی ئەوەندە گەش دەبمەوە بەوەدا کە دەبینم و دەزانم نالی لە ڕەوشت و بەرزیی نەفسدا هاوتای نالیی بوێژ و ئەدیبە، چونکە بەڕاستی فەلاکەتە ئەدەبی بەرز بخرێتە نێو نەفسی پەستەوە. پێی ناوێ من بڵێم لە خۆوە دیارە پیاوی نزم لە گوتنی وشەی بەرزدا درۆزنێکی ئانقەستە. شاعیرێک وەیا ئەدیبێک کە ناو و ناتۆرەی بە دواوە بوو لە هەموو گوتەیێکدا تارمایی بەدناوییەکەی لەبەرچاوان قوت دەبێتەوە و قسە خۆشکەڵەکانی بە درۆ دەخاتەوە یاخود هەرنەبێ لە بایەخیان کەم دەکاتەوە.

لاپەڕەی 116

سەرچاوە: چەپکێک لە گوڵزاری نالی، مەسعوود محەممەد، کەرەج، مانگ: زستانی 1396.

#کتێب_کوردی

#مەسعوود_محەممەد

#نالی

#انتشارات_مانگ_کرج

#قسەی_نەستەق

#ڤەژینبووکس

#مهدی_سیّدی_هۆژان