نادەوامیی ستەمکار و ماڵکاولیی مەزڵووم
نادەوامیی ستەمکار و ماڵکاولیی مەزڵووم
لە کۆیێ جارێ قوتابیی سەرەتایی بووم، یەکەم چیرۆکی تەمسیلی لەلایەن مامۆستا و قوتابییەکانەوە هەر لە بیناکەی قوتابخانەی سەرەتایی ئەوسادا پێشکەش کرا. دواتریش هەر لەو شوێنە چیرۆکی تەمسیلی «نیرۆن» ئاهەنگی بۆ گێڕدرا. لە هەردوو ئەشراف و پیاوە ناسراوەکان داوەت کران بۆ ئاهەنگەکان، لە هەردوو جارانیشدا باوکم گوتاری سەرەتای ئاهەنگەکەی لەگەڵ شەرحی سوودی ئەو جۆرە تەجرەبانەی بە خەڵقەکە ڕاگەیاند تا ئەوەی تەمسیلی گەیاندە پایەی «فرض الکفایة» کە بریتییە لەو پێویستییەی کە ئەگەر کەس پێی هەڵنەستێ، بە حوکمی شەرع، هەموو کەس تێیدا گوناهبار دەبێت، تەمسیلیش بۆتە پێداویستییەکی کۆمەڵایەتیی سەردەم و دەبێ بەو چاوە تەماشای بکرێت. هەر لە بیریشمە کە شەو دوای بەسەرچوونی تەمسیلی نیرۆن کە کۆتایی بەوە دێت، کۆمەڵێکی نادیار لە پشت پەردەوە هاوار دەکەن: ستەم بەردەوام نابێ و ستەمکار هەر تێ دەچێ، هەروا بە ڕێگەوە بەرەو ماڵ دەبووینەوە، باوکم گوتی: ڕاستە ستەمکار دەوام ناکات ئەمما هەتا زاڵمێکی تێ دەچێ هەزاران مەزڵووم ماڵی کاول دەبێ.
لاپەڕەی 196
سەرچاوە: گەشتی ژیانم، مەسعوود محەممەد، کەرەج، مانگ: زستانی 1396.
#کتێب_کوردی
#مەسعوود_محەممەد
#انتشارات_مانگ_کرج
#قسەی_نەستەق
#مهدی_سیّدی_هۆژان
#mamosta.net
شێعر لای من