هەڵبژاردنی چۆنیەتی ژیان
هەڵبژاردنی چۆنیەتی ژیان
پار، هاوینی 1993، لە هەولێر بووم، ڕۆژێک زانیم مامۆستا ڕەفعەت دوغرەمەچی کۆچی دوایی کردووە کە تازیەی بەسەر چووبوو، خەڵقەکە لە زیارەتی سەرقەبریشی گەڕابوونەوە. من چەندێکی بۆم ڕێک کەوتبێ و برادەری خاوەن سەیارە و شارەزای ماڵەکەی ئەوم چنگ کەوتبێ سەردانیم کردووە. هەزار ڕەحمەت لە گۆڕی. هەتا مرد حورمەتی خۆی پاراست و شەقامەڕێی میراتیی بەر نەدا بۆ ژیانی تازە مۆدێلی شێوە چەرخوفەلەک کە هەر ساتە لە ڕێکێکدایە.
لاپەڕەی 195
سەرچاوە: گەشتی ژیانم، مەسعوود محەممەد، کەرەج، مانگ: زستانی 1396.
#کتێب_کوردی
#مەسعوود_محەممەد
#انتشارات_مانگ_کرج
#قسەی_نەستەق
#مهدی_سیّدی_هۆژان
#mamosta.net
+ نوشته شده در جمعه پانزدهم خرداد ۱۴۰۵ ساعت 20:20 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من