حەوتەی فەرهەنگی هۆژان
حەوتەی فەرهەنگی هۆژان
حەوتەی پێشوو ناو دەنێم حەوتەی فەرهەنگی. بۆچی؟
چونکوو:
- 18/ 2/1404 - سەر لە بەیانی-
بە ئاگاداری کاک سەلاح چووم بۆ کتێبخانە خنجیلانەکەی نەشمیلانی سەقز و بەشداری لە کارگەی وەرگێڕان. بەشداریی مێرمنداڵان و قوتابیان یەکجار بەرچاو بوو. بە هیوای بەردەوامییان.
سپاس بۆ بەڕێوبەرانی دانیشتنەکان کاک خالد عبدالهی و کاک سەلاح ساڵح نژاد.
- 18/ 2/1404 - دوانیمەڕۆ-
بەشداری لە کۆبوونەویەک سەبارەت بە وەرگێران و ڕێنووسی کوردی
وتاربێژان: بەڕێزان سامان ئەمجەدی و ئومێد موقەددەس
سپاس بۆ بنکەی ڕامانی سەقز و خاتوون سادقی- بەرپرسی کتێبخانەی گشتیی سەقز.
- 19/ 2/1404 - سەر لە بەیانی-
خوێندنەوەی دووبارەی ڕۆمانی گابۆڕی سەید قادر هیدایەتی لە پارکی شاری سەقز بۆ ئامادەبوون لە کۆڕێکی تایبەت لە سەر ئەم کتێبە لە سنە.
- 19/ 2/1404 -نیمەڕۆ-
چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز د. سەباح حسەینی- هاوکار و دەبیری ئەدەبیاتی سەقز و شارەزا و توێژەر لە بواری دەستنووس و قەباڵەمێژووییەکانی ناوچە.
لە بەر مزگەوتی دارولسەفای کەریمئاوا
سپاس بۆ ئەو دوو کتێبەی خۆیشی کە هێنابووی بۆ من.( شرح زندگانی و آثار شاعرۀ کرد: بانو بهجت شجاعی ایلخانیزادەی سنندجی و منشآت هیبت)
- 22/ 2/1404 - سەر لە بەیانی-
بەشداری و چاوپێکەوتن لەگەڵ قوتابیان ڕشتەی ئینسانی قوتابخانەی تیزهووشانی و باس لە سەر پرسیار و وەڵام و ڕێزگرتن و بەرپرسایەتی. سپاسی تایبەت بۆ ماهان ئەمجەدی و محمد ڕەحمانی و ڕامان مورادی.
کتێبێ باشیان بۆ هێنابووم کە تا ئێستا نە خوێندوومەتەوە و نە ناوی نووسەرەکییم بیستووە: آدمی-
- 24/ 2/1404 - سەر لە بەیانی-
بەشداری لە کۆبوونەوەیەک تایبەت بە فردەوسی لە کتێبخانەی گشتیی سنە- سێڕێیانی ئەدەب- بە وتاربێژی خاتوونی بەڕێز و بیرمەند و بەتوانا خاتوون د. ئارەزوو بەرومەندی. وتەکانی پڕ بوون لە قسەی نوێ و بیری نوێ.
- 24/ 2/1404 -دوانیمەڕۆ-
ئەلف: بەشداری لە دانیشتنی ژمارە 210ی کتێبی بەهارانی کتێبخانەی گشتیی بەهارانی سنە کە تایبەت بوو بە ڕۆمانی گابۆڕ.
سپاس بۆ کاک فەرەیدوون محەمدزادە بۆ پێشکەش کردنی وتارە ڕێکوپێک و بەسوودەکەی.
ب: وەرگرتنی ڕێزنامەیەک لە لایەن خوشکی بەڕێزم د. ئەشرەفی کە بە شیعرە خۆش و هەژێنەکەی شێرکۆ بێکەس ڕازێراوەتەوە.
سپاس بۆ هەمووتان کە ئیوەش وەک شێرزاد حەسەن گوتی: بێ کتێب هەڵناکەن.
هاوڕێکەم، شاعیر نییە، مامۆستای سەرەتایییە
بیست ساڵە حەرف ئەچێنێ.
هەموو ڕۆژێ پەنجەرەیەک،
لەسەر دڵێکی بچکۆلە ئەکاتەوە.
بیست ساڵە دێراوی ڕستەی ناو دڕکوداڵ،
ناو بەردەڵان، بە پەنجە هەڵ ئەداتەوە.
هەموو ڕۆژێ لە تاریکی هەڵ ئەنوتێ و وازناهێنێ
هەموو ڕۆژێ بەسەر ڕێگەی تەباشیرا
دێت و ئەچێ و تۆز چاویلکەکەی ئەخوات و
واز ناهێنێ.
هاوڕێکەم، شاعیر نییە
بەڵام - کانی - ئەو حەرفانەی
لای شاعیرە، ئەم ئەچێتە ناویانەوە.
خشتی وشە دەرئەهێنێ و ڕیزیان ئەکا.
ژووری ڕووناک و چلچرا لەو وشانە دروست ئەکا.
هاوڕێکەم هەفتە و هەفتە
نامەیەکی قژتۆزاویم بۆ ئەنێرێ
هاوڕێکەم بەناو خەم و پێکەنیندا چاو ئەگێڕێ
هەرچی بینی بۆم ئەنووسێ
هەناسەی گۆیژە ئەخاتە ناو نامەوە و بۆم ئەنێرێ
ئاونگی چاوی تانجەرۆم بۆ ئەنێرێ
دەنگ و ڕەنگی هەڵۆکانم بۆ ئەنێرێ
هاوڕێکەم شاعیر نییە، مامۆستایە
بەڵام لە شیعر جوانتریش، لە دڵیایە!
شێرکۆ بێکەس
شێعر لای من