ماکارۆنییەکەی خونچەخانم و ماکارۆنییەکەی مەسعوود دوورەوڵاتی

ئێمە لە دانشگا دەمانخوێند و کاتێک ئەگەڕاینەوە بۆ سەقز و گەڕەکی تەپی ماڵان چەن برادەرێکمان لە ئاواییەکانی دەوروبەری سەقز مامۆستا بوون. ساڵێکیان نۆبەی ئاوایی ئاخکەند و ماڵی حامد مرادپوور بوو. من و ئەحمەد و مەسعوود و عەلی چووینە لای دووخانیات و بە مینی بووسەکانی ئاوایی گەیشتینە ئاخکەند.

ئاخکەند بۆ من ئاشنا بوو. بە پێی ئەوەی نزیکی ئاوایی سەییدئاوا بوو و چەن خزمەێکیشمان وەک ماڵی حاجی حەمەکەریم( بە ڕەحمەت بێت) لەوێ دەژیان و دەیان جار هاتبوومە ئاخکەند.

بڕیار بوو ماکارۆنی درووست بکەین. مەسعوود بە پێی ئەوەی کاتی خۆی سەربازمعلم بوو و خۆی بە ئاشپەز ئەزانی کارەکەی گرتە ئەستۆ و ماکارۆنییەکی درووست کرد وەک ماکارۆنییەکەی خونچەخانم لە کتێبی سەرتەپۆڵەی مامۆستا سەعید شێخولئیسلامی کوردستانی.