سەد ئافەرین بۆ کیسینجەر و...

هێنری کێسینجێر لە تەمەنی سەد ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئەم کەسایەتییە بۆ من هەمیشە جێی سەرنج بووە ئەویش لەبارەی زمان و زمانەوانی.

من خۆم شارەزا نیم و نازانم جیاوازیی زمانی ئاڵمانی و ئینگلیسی. بیستوومە و کاتی خۆی لە بەڕێز ئەییوب ڕۆستەمی م بیستووە. ئەمانیش خۆیان لە بواری زمانی ئینگلیسی مامۆستا بوون.

دەیگوت کە کێسینجێر لە تەمەنی پانزە ساڵی لە ئاڵمان هاتۆتە دەرەوە و چۆتە ئامریکا. دیارە لەوێ زمانی ئینگلیسی لە تەواو ژیانیدا بەکاردێنێ و چەندین ساڵیش وەزیری دەرەوەی ئامریکای ئینگلیسی زمان دەبێ. ئەوە جێی ئاماژەیە هەر کات قسەی دەکرد بە بڕوای زمانناسان هێشتاکوو لەهجەی ئاڵمانی لە ئاخاوتن و لێدوانەکانی بەدی دەکرا.

ئەم باسە ئەگوێزینەوە لای خۆمان کە هەندێ کەس لەگەڵ مناڵەکانیان لە ماڵا بە فارسی قسە دەکەن. بە پاساوی ئەوەی کە لە داهاتوو ئەگەر ڕێی کەوتە زانستگا و شوێنی تر بتوانێ فارسی قسە کات و لەهجەی نەبێ.

سەد ئافەرین بۆ کیسینجەر و هەزار نائافەرین بۆ ئەو دایکوباوکە خۆبەکەمزانانەی کە نازانن و خەریکن لە شوێنێکی ترەوە لغاوی دەکەن.