قسەی نەستەق (گزین‌گفتۀ شمارۀ 27) بۆ وانەی داڕشتن( درس نگارش)

نووسەری چاک تەنیا لەو بوارەدا دەنووسێت کە شارەزایی تێیدا هەیە. نووسەر با بەسەر زمانیشدا زاڵ بێت ئەگەر لە بوارێکدا کە بواری شارەزایی وی نییە، خۆی تاقی کردەوە، زمان بە هانایەوە نایەت و دەگلێت. نووسەری چاک لە ڕێی ڕستەیەک یان دێڕێکەوە یان لە ڕێی ڕەوتار و بیرکردنەوەی کارەکتەرێکەوە، حوکم لەسەر بەرهەمێکی ئەدەبی نادات، ئەگەر وای کرد، خوێنەر متمانەی پێناکات. نووسەری چاک لە شتە بچووکەکاندا، شتی گەورە دەبینێت، وەلێ نووسەری بێتوانا، پێی وایە دەستڕەنگینی لەوەدایە باسی شتەگەورەکان بکات.

ل. 6 و 7 کتێبی(هونەری نووسینی چیرۆک)، حەمەسەعید حەسەن، هەولێر: ئاراس، 2011.

--------------------------------------------------------------------------------------