رێژنه
رێژنه
ئه‌م سێ رێژنه ئێسک سووکن
رێژنه‌ی باران ، رێژنه‌ی ماچ و رێژنه‌ی گولله
ئه‌و ده‌مانه‌ی
گوڵ ده‌ڕوێنێ،
هیوا و عیشق و خۆر ده‌چێنێ،
چۆکی زۆردار ده‌شکێنێ .
ئه‌م سێ رێژنه ره‌زا قورسن
رێژنه‌ی باران ، رێژنه‌ی ماچ و رێژنه‌ی گولله
ئه‌و ده‌مانه‌ی
په‌پوله‌ی پێ هه‌ڵده‌وه‌رێ،
ژه‌هری له ده‌م دێته ده‌رێ ،
ده‌چێ به گژ تێکۆشه‌رێ.
قوبادی جه‌لی زاده
+ نوشته شده در سه شنبه یازدهم تیر ۱۳۸۷ ساعت 17:38 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من