چارەنووسێک
با، چارشێوێکی بەتاڵ لەگەڵ خۆی دەبا. چارشێو بە دڕک و داڵەوە دەنووسێ و لە سەما دەکەوێ. ناباوەڕانە تماشای چارشێوێکی ڕەها و بێ ئافرەت دەکا هەتا لە بەر چاویدا ون دەبێ. ئینجا بە تامەزرۆییەوە دەست دێنێ بە سەر و گەردنیدا، بە لەشیدا، بە سکیدا. هەوای گەرم لەپەستا شەپڵاخەی لێدەدا و عارەقی جەستەی وشک دەکاتەوە.
کۆمەڵە چیرۆکی"خولیاکانی ئاغای وەک مرۆڤ"
نووسینی چنوور سەعیدی،
سەقز: گوتار، 1397.
ل. 135
+ نوشته شده در چهارشنبه بیست و چهارم خرداد ۱۴۰۲ ساعت 1:3 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من