چاکەی چاکەدار و چاوێکی بینا..........
چاکەی چاکەدار و چاوێکی بینا..........
چاکەی چاکەدار ئەبێ باس بکرێ و مەردایەتی مەردان نابێ بنلێو بخرێ.
پڕۆفیسۆر مەسعوود محەممەد،
لە کتێبی گەشتی ژیانم.............
ئەمڕۆ، دووشەممە ڕێکەوتی بیست و نۆی خاکەلێوە،
بە هاوڕێیەتی چەن نەفەر لە سرگروههای آموزشی استان، سەردانی دەبیرستانی کوڕانەی ئاوایی ئارەنامان کرد.
کەش و هەوایەکی دڵرفێن، کێوەکان و تەپەکان و جاڕەکانی شێخ عەلی و ماراوی و نۆکەجاڕ و حەوش و حەسارێکی گەورە، خوابگاە شبانە روزی و کارگەی درووستکردنی دەسکردی دەستی و هونەری مناڵەکان جێی سەرنج بوو.
بە تایبەت کارگە و شوێنی درووستکردنی شتومەکی دارینە بۆ نموونە فوتباڵ دەستی و ساعەت و تابلۆ و ... کە دەینێرنە بازاڕ و بە نرخێکی گونجاو دەیفرۆشن و داهاتەکەیشی هەر بۆ خۆیانە.
ئەم هەوڵانە بە ڕێنموونی و سەرپەرشتی و لێزانی و شارەزایی و پاڵپشتی مامۆستای وەرزشی ئەم دەبیرستانە، مامۆستا منصور ناصرآبادی، بەڕێوە دەچێ.
نموونەی ئەم جۆرە مامۆستایانە زۆرن، بۆ بینینیشی چاوێکی ڕوون و بینا و دڵێکی بێگەرد و خەوشی پێویستە.
دیسانەوە بە فەرموودەی پڕۆفیسۆر مەسعوود محەممەد:
چاکەی چاکەدار ئەبێ باس بکرێ و مەردایەتی مەردان نابێ بنلێو بخرێ.
شێعر لای من