ئەگەر بە پێوەری" مامۆستایەک سەرکەوتووە کە شاگردەکانی لە خۆی باشتر بن" بێت، ئەواتە من دەیان و سەدان شاگردم بووە و بە یەکەوە لە کلاسێکدا دانیشتووین و ئێستا بە گیان و بە دڵ و تا سەر ئێسقان، بە بوونیان و بە ناسینیان و بە هەڵسوکەوتیان شانازی دەکەم. خۆ ئەگەر هەر ساڵەو بیست کەسی ناوازە و شایستەم بوو بێت شوکر ژمارەی ئەو کەسانە لە چوارسەدیش تێپەڕیوە. سپاس بۆ خوای مەزن، سپاس بۆ شاگردی شایستە.

وێنەی هەوەڵ: هەوەڵین ساڵی معلمی لە ئاوایی پایگەلان سەر بە شاری سۆڵاوا، ساڵی ١٣٧٧/ پاش نیوەڕوانان و دانیشتن لە باڵکۆنی ماڵ. تەنیایی و بێ کتێب هەڵنەکردن. 

وێنەی دووهەم: دووهەمین ساڵی معلمی لە سۆڵاوا، لەگەڵ برادەرێکی هاوشاری و هاوڕشتەی خۆم ئاشنا بووم و ئێستاشی لە سەر بێت، بە ناسینی شانازی دەکەم کە مرۆڤێکی گەورە و دڵپاک و لە بەردڵان و ڕۆحسووکە.

ئەوساڵە بەیەکەوە ماڵمان گرتبوو. هاوسێی باشمان هەبوو کاک سەلاح شیرینی فرۆش و بنەماڵەی کاک هادی ڕەشیدی، خێزانی کاک هادی کە ژنە کوردێکی مێهرەبان بوو جارجارە کەلانەی تازەی چەورکراوی بۆ دەهێناین. دەیفەرموو، خەوم دیوە. لە خەوەکەمدا دایکی یەکێکتان ئەیوت ئاگات لەو کوڕانەم بێت. یادی ئەو خانمە بەڕێزە و ئەم ڕفیقەم بەرز و بەڕێز.  ئەم وێنەی دووهەم شتێکی ناخۆشم دێنێتە بیر، چون دوستی بد کند چه چاره از باز گفتن،  برادەرێک بوو بە ناسیاومان و هەموو حەفتەیەک دوو شەو دەهاتە لامان. ئێمەش بە گیان و بە دڵ و خزمەتمان دەکرد و دەبێ خزمەتیشمان بکردایە بەڵام بە داخەوە پاش دوو ساڵ بە شێوەیەکی ناشیرین، سپڵەبوونی پێ حاڵی کردین. ئیتر بۆ هەمیشە داوام لە خوا کردووە کە هەرگیز دەرحەق هیچ کەسێک، دایک و باوک و بنەماڵە و ناسیاو و خاک و نیشتمانم سپڵە نەبم و نائومێدیان نەکەم.

وێنەی سێهەم: جوانترین و باشترین هەدیەی ئەمساڵ کە لە خۆشەویستانم وەرمگرتووە.