یادداشتی یەکەم لە بیرەوەرییەکانی حاجی مامۆستا ئیمامی
یادداشتی یەکەم لە بیرەوەرییەکانی حاجی مامۆستا ئیمامی
دەگێڕنەوە:
گۆیا کابرایەک ماوەیەک دەبێ دەیەوێ بچێ بۆ بەغدا بۆ تیجارەت.
بارگەو بنەی تێکدەنێ و زەخیرەی نان و کولێرەی لە خورجین دەنێ و بە سواری ئەسپ بە ڕێی بانەدا دەکەوێتە ڕێ. نیو سەعاتێک دەڕوا تا دەگاتە کانییەکەی لەتیفاوا کە لە نیزیک پادگانی ئێستای سەقز دەبێ. لەوێ لا دەدا و یەک دوو کولێرە و نان دەردێنێ و دەیخوا. ئەویش هەر وەک من هەست بە غەریبی دەکا و دەست دەکا بە گریان و دەڵێ:
ئای نانەکە! لە کوێ کریای و لە کوێ خوریای...لەو لاوە دەگەڕێتەوە بۆ نێو شار.
پێی دەڵێن: ئەوە بۆچی گەڕایەوە؟ خۆ تۆ سەعاتێک نییە ڕێ کەوتووی؟!
ئەویش دەڵێ: باوە! چاوم داخوریا لە غەریوییا!
ل. 52-53

+ نوشته شده در شنبه سیزدهم دی ۱۳۹۹ ساعت 16:26 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من