لە کتێبی قابووسنامە ڕستەیەکی جوان هەیە کە دەڵێ:

{جواب پیران مسکت باشد} واتە پیرەکان و بەساڵاچووان بە هۆی ئەزموونی زۆریان وەها وەڵام دەدەنەوە کە بەردەنگەکەیان جگە لە بێدەنگی هیچ چارێکی بۆ نامێنێ،

دوێنێ برادەرێک کورتە بیرەوەرییەکی گێڕایەوە کە نموونەیەکی تەواوە بۆ ئەو ڕستەیە:

{ لەگەڵ چەن برادەرێک بۆ سەیران و سەردان, دەچنە ئاوایییەک بە ناوی گ.../ یەک لەم کەسانە کە لاو و بێ ئەزموون بووە و بۆ شۆخی و پیکەنین لە پیرەپیاوێکی دانیشتووی مەجلیسەکە دەپرسێ:

ئەرێ ڕاستە لە ئاوایی ئێوە بە کەر دەڵێن: قوربان؟

ئەویش بە بێ یەک و دوو دەڵێ: بەڵێ قوربان!