ئه‌م زمانه‌یش چی به سه‌رهات؟!
ئه‌م زمانه‌یش چی به سه‌رهات؟!
یه‌ک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شێرکۆ بێکه‌س مه‌راق و په‌رۆشی ئه‌وه بۆ پاراستنی زمان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به نووسینی ده‌قی تازه و جۆراوجۆر و به که‌ڵک وه‌رگرتن له وشه‌ی کۆن و نوێ به درێژایی ته‌مه‌نی شاعێری خۆی، هه‌ندێ جار ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته ناو باسه‌که و ده‌یورووژێنێ. وێده‌چێ ئه‌گه‌ر له ناو شێعردا باسی پاراستنی زمان بکات کاریگه‌ری زیاتری له سه‌ر خوێنه‌ر بێت.
له هه‌وه‌ڵین شێعری ئاخرین کتێبه‌که‌ی باس له خۆی و ته‌نیایی ده‌کا. ناوی ئه‌و شێعره‌یشی (سه‌عاته‌کانی وه‌ڕسبوون) ه. له‌م شێعره‌دا ته‌نیایی هاوڕێی هه‌میشه‌یی شاعێره و لێی ناگه‌ڕێ و لێکچوونیشیان زۆره.
له ماڵه‌وه‌م
ئه‌مه‌وێ ئه‌مشه‌و ته‌نیایی
پاڵ پێوه نێم... تاکوو بچێته ده‌ره‌وه
منیش بۆ خۆم ئازادانه
له‌و ڕه‌قیبه مل باریک و
چاو زۆر زه‌قه... دوور که‌ومه‌وه.
زۆر ئاسانه.
ته‌له‌فزیۆن ئه‌که‌مه‌وه و
هه‌ڵپه‌ڕکێ و ده‌هۆڵ و زوڕنا ئه‌دۆزمه‌وه.
- ئه‌مه‌یش گه‌ڕانێکی که‌می ئه‌وێ و .-
وه‌ختێ ئه‌زانی هه‌ر زوڕنا و
هه‌ر ده‌هۆڵه و . هه‌موو هاتوونه ماڵه‌وه.
ته‌نیایی گوێچکه‌ی که‌ڕ ئه‌بێ و
مه‌جبووره ڕاکاته ده‌رێ.
هه‌ر وایشم کرد
ته‌له‌فزیۆنم کرده‌وه.
کیژی بێژه‌ر. ده‌م و چاو خڕ
وه‌ک گۆی زه‌وی.
قژێکی کورت. هه‌ر به قه‌ده‌ر کورته هه‌واڵ
قسه‌ی خێرا... وه‌ک ڕۆیشتنی
دێڕه‌کانی بنی شاشه.
بلووزێکی پرته‌قاڵی....سه‌ر پرته‌قاڵ.
" نه‌مزانی بۆ ده‌ستێکم برد بۆ
پرته‌قاڵی سه‌رمێز و بۆنم کرد"
ده‌نگێکی خۆش
ئه‌توت گوێچکه‌م بووه به لووت.
بۆنی وه‌نه‌وشه‌ی ده‌نگیم کرد.
ژنی بێژه‌ر گه‌یشتبووه سه‌ر شه‌قامی
دوادێڕی ناو هه‌واڵه‌کان.
پرته‌قاڵی بێژه‌ر وتی:
ئه‌م ئێواره‌یه " زه‌مین له‌رزه‌یه‌ک"
به پله‌ی شه‌ش له سه‌ر پێوانه‌که‌ی ڕێخته‌ر
دای له به‌شی سه‌رووی "یابان"
تووڕه بووم و هاوارم کرد:
زه‌مین له‌رزه‌ی چی ژنه‌که؟
زه‌مین له‌رزه‌ی چی پرته‌قاڵ؟
بوومه‌له‌رزه... بوومه‌له‌رزه...
ئه‌م زمانه‌یش هه‌موو جارێ
به‌ر بوومه‌له‌رزه ئه‌که‌وێ و
به پێوانه‌ی ... تۆفیق وه‌هبی و
به پێوانه‌ی هێمن...هه‌ژار
شه‌وێک نییه
له دوو سێ لاوه نه‌ڕووخێ.
هاوارم کرد... ئه‌ی پرته‌قاڵ.
مه‌ڵێ یابان...بڵێ ژاپۆن
وه‌کوو وڵات
ئه‌م زمانه‌یش چی به سه‌رهات؟!
له داخاندا... ته‌له‌فزیۆن ئه‌کوژێنمه‌وه.
دیسان ته‌نیایی دێته‌وه و به‌رامبه‌رم دائه‌نیشێ.
لاپه‌ڕه‌کانی 35تا38
له کتێبی:
خێراکه مردن خه‌ریکه بگات.
شێرکۆ بیکه‌س
غه‌زه‌ڵنووس، سلێمانی، 2013
شێعر لای من