تووباسوور
تووباسوور
تووباسوور ژنێک بوو له گه‌ڕه‌که‌که‌ماندا. هه‌رگیز نه‌ماندی دووگیان نه‌بێ. هه‌ربۆیه ژماره‌ی مناڵه‌کنی له ئه‌نگوسته‌کنی هه‌ر دوو ده‌ستیش تێپه‌ڕببوو.
شووه‌که‌یشی به کرێکاری و ده‌سفرۆشی بژیوی ئه‌و هه‌مووه خێزانه‌ی دابین ده‌کرد. وه‌کوو زۆربه‌ی دانیشتووانی گه‌ڕه‌ک تاریکان له ماڵ ده‌چووه ده‌ره‌وه و به تاریکان ده‌هاته‌وه ماڵ. به هۆی که‌م داهاتی و ئیش و کاری به‌رده‌وام و مناڵی زۆر و نه‌خوێنده‌واری خۆی و خێزانی به پێی پێویست نه‌یده‌توانی به مناڵه‌کانی ڕابگات.
که کوڕانی گه‌وره بوون به داخه‌وه گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ر و که‌ره‌سته سڕکه‌ره ماڵوێرانکه‌ره‌کان هاتن.
خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک و به تایبه‌ت ژنان لۆمه‌یان ده‌کردن که مناڵه‌کانی تووباسوور گیرۆده‌بوون و موعتادن و پێی پێده‌که‌نین.
ئه‌ویش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان ده‌یگوت:
ڕاست ده‌که‌ن له ماڵی منه‌وه ده‌ستی پێکردووه به‌ڵام ماڵی من کۆتایی نییه به‌ڵکوو سه‌ره‌تایه‌که.
دواتر و دواڕۆژ ئێوه و مناڵه‌کانتان ده‌بینمه‌وه.
به داخه‌وه ئه‌و قسه نه‌سته‌قه‌ی ئه‌و ژنه نه‌خوێنده‌واره له گه‌ڕه‌که‌که‌مان هاتۆته دی و زۆر ماڵ گیرۆده‌ی بوون و ئیتر ناتوانن تووباسوور سه‌رکۆنه بکه‌ن.
هه‌رچه‌نده دڵنیام ئه‌وانیش وه‌ک تووباسوور تاوانی په‌روه‌رده‌ی مناڵه‌کانیان له ئه‌ستۆ ناگرن و بنه‌ماڵه‌ی تووباسووره‌کان به تاوانبار ده‌زانن و ئه‌گه‌ر وابچێته پێشه‌وه ( این قافله تا به حشر لنگ است)
شێعر لای من