ڕێگاکه‌ی یوسف ئه‌سه‌دی
ڕێگاکه‌ی یوسف ئه‌سه‌دی
![]()
به‌رنامه‌ی ڕێگا یه‌ک له به‌رنامه‌کانی ناوه‌دنی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردستانه و چه‌ن ساڵه به‌رده‌وامه به‌ڵام ماوه‌یه‌که به به‌شداری و پێشکه‌شکاریی یوسف ئه‌سه‌دی ناسراو به غوڵام تام و بۆن و به‌رامه‌یه‌کی تری گرتۆته خۆی. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه بینه‌ره‌کانی ڕوو له زیادبوونه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به‌س به هۆی که‌سایه‌تی ناسراوی یوسف ئه‌سه‌دی نییه به‌ڵکوو هۆکاری سه‌ره‌کی چۆنیه‌تی پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌که‌یه.
سه‌رجه‌م داڕشته‌ی به‌رنامه‌که گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به خۆیه‌وه نه‌دیوه. سه‌ردانی ئاواییه‌ک، بینینی دێهییار، وتووێژ له گه‌ڵ به‌ساڵاچووان و مامۆستای ئاوایی، سه‌ردانی مووچه و مه‌زرا و پیشاندنی چالاکی ژنان، گۆرانی و ئاوازی تایبه‌ت به ناوچه‌که، ته‌واو ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌که له خۆ ده‌گرێ. به واتایه‌کی تر گرینگ نییه چ که‌سانێک له پشت کامێرا ڕاه‌ستاون هه‌رکه‌سێ بن هه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
به‌ڵام کاک یوسف به چه‌شنی فیلمنامه نووسێک بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که چی بکات بینه‌ر له بینینی ڕووداوه‌کان چێژ وه‌رگرێ و له هه‌مان کاتیش‌دا بیر له بارودۆخه‌که بکاته‌وه و ته‌نانه‌ت به ئاکاره‌کانی خۆیشی دا پێداچوونه‌وه بکات. کاتێ ده‌یهه‌وێ بڵێ : خه‌ڵکیش زۆر به‌رپرسیارن له پاک و خاوێن ڕاگرتنی ژینگه‌ی خۆیان، خۆی ده‌کا به مردوو و له نێو تابووت به‌ره‌و قه‌برانی ده‌به‌ن. بۆگه‌نی ئه‌شغاڵ زیندووی ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ تاکوو وه‌زعه‌که وابێ من نامرم. به واتایه‌کی تر ئه‌و بۆگه‌ن و بۆساره که مردوو زیندوو ده‌کاته‌وه داخۆم چی به‌سه‌ر زیندووان و دانیشتووانی گونده‌کان بێنێ.
که دێته باسی ڕه‌خنه گرتن له به‌رپرسان به شێوه‌ی ( تجاهل العارف)ێک زۆر ژیرانه ده‌ڵێ:
به‌رپرسان نه‌یانزانیوه ئه‌گینا له مێژ بوو ئه‌م کێشه‌یان ساز ده‌کرد و خۆ ڕاگه‌یشتن به‌م ئیشانه زۆر قورس نییه و له توانایی به‌رپرسانا هه‌یه و گومانمان له دڵسۆزی ئه‌وانا نییه و هتد.
شتێک که زۆر سه‌رنجی بینه‌ران به شوێن خۆی دا ڕاده‌کێشێ و چاوه‌ڕوانی به‌شه داهاتووه‌کانی دیکه‌ی ده‌کا ئه‌وه‌یه که هه‌ڵس و که‌وتی یوسف ئه‌سه‌دی و قسه‌کان و بیرۆکه‌کانی و هێنانه ناوه‌وه‌ی که‌سایه‌تی شه‌هاب ، ناهێڵێ ئه‌و داڕشته هه‌میشه‌یی و تکرارییه زۆر کلیشه‌یی بێته‌وه. کلیشه‌یی نه‌بوون، هۆکاری سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌که. یوسف ئه‌سه‌دی تا ئێستا نه‌یهێشتووه به‌رنامه‌که‌ی زۆر کلیشه‌یی بێت و له هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک ده‌بێ چاوه‌ڕێ بیت که شتێکی تازه و بیرێکی تازه بخوڵقێنی.
به گشتی و به کورتی مه‌به‌ست له‌م یادداشته ده‌سخۆشی له کاک یوسف ئه‌سه‌دییه- ئه‌و ناوه خۆشه‌ی یوسف یوسف- و ده‌ربڕینی ئه‌و هیوایه که ڕێگاکه‌ی به‌ڕێزیان به‌رده‌ام بێت و دواتر به به‌رپرسانی ناوه‌دنی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردستان بڵێم ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی بێژه‌ران و پێشکه‌شکارانی به‌رنامه‌کان گوێ به زانایی، لێهاتوویی و توانایی که‌سایه‌تییه‌کان بدرێ ده‌کرێ بینه‌ری زۆرترت ببێ و سه‌رکه‌وتووتر بیت. ڕێگاکه‌ی یوسف باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌م ڕاستییه.
شێعر لای من