........به‌ڵام مه‌رگ هه‌ر هات
........به‌ڵام مه‌رگ هه‌ر هات
ئه‌مڕۆ کاتژمێر 5 و40 خوله‌ک شاعێری ناسراوی گه‌وره‌ی کورد شێرکۆ بێکه‌س له سوید کۆچی دوایی کرد. بۆیه ده‌ڵێم گه‌وره چونکوو شاعێرێک بوو به‌رده‌وام له گۆڕانکاری و تازه‌گه‌ری و نوێخوازی.

له بیرمه چه‌ن ساڵ له‌وه پێش له شه‌قامیکدا تێده‌په‌ڕیم. دانیشتووانی ناو دووکانێک بانگیان کردم. ئاده‌ی تۆ ببه به داوه‌ر له نێومان.
فه‌رموون!
ئه‌و شێعره‌ی شێرکۆ که ده‌ڵێ: حه‌مه بچکۆلی بۆیاخچی و پێڵاوی خوا چه‌نده و داخۆم چه‌نێ پاره‌م پێ‌بدا کوفره یان نا؟
وتم:
1- ئه‌وه کوفر نییه.
2-ئه‌گه‌ر کوفریش بێ کوفرێکی پیرۆز‌و موقه‌دده‌سه.
3- خۆزگه لێکدانه‌وه‌ی شێعریشمان دابنایێ بۆ شاره‌زا و لێهاتووی خۆی و هیچ کات به پێوه‌ری ده‌ره‌کی له دونیای شێعر به‌ره‌وڕووی شێعر و ئه‌ده‌ب نه‌بووایه‌تین.
شێرکۆ له ساڵی 1968 که یه‌که‌مین کتێبی خۆی به ناوی تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست بڵاو کرده‌وه به‌رده‌وام له گۆڕانکاری بووه هه‌م له شێعره‌کانیدا و هه‌م له هه‌ڵوێسته‌کانی و ئاخرین کتێبیشی که ئه‌مساڵ به ناوی خێرا که مردن خه‌ریکه بگات.
به‌ڵام له ناو کتێبه‌کانیدا به بڕوای من کتێبی ملوانکه شاکارێکه بێ وێنه و ده‌قێکی واڵایه.
شێعر لای من