فه‌له‌ک بێ کاکه‌ی کردین
فه‌له‌ک بێ کاکه‌ی کردین
فه‌له‌که‌دین کاکه‌یى نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى کورد له ساڵى 1943 له شارى که‌رکوک له دایک بووه. به‌شداری شۆڕشی کورد بووه له باشووری مه‌زن. چه‌نها کتێبی به زمانی کوردی و عه‌ره‌بی بڵاو کردۆته‌وه.
له ساڵى 1992 له په‌رله‌مانى کوردستان بۆته نوێنه‌ر، له 1996 تاکوو 1999 وه‌زیرى رۆشنبیرى حکومه‌تى هه‌رێم بووه‌و دواتر ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه. جارێکى تر له کابینه‌ى پێنجه‌مى حکومه‌ت له ساڵى 2006 دووباره بوویه‌وه به وه‌زیرى رۆشنبیرى تاکوو ساڵى 2009 .

فه‌له‌که‌دین کاکه‌یى یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی بوو که سه‌ره‌ڕای کاری سیاسی له به‌رانبه‌ر پێشهاته‌کاندا هه‌ڵوێستی ته‌واو ئینسانی و ئینساندۆستانه‌ی هه‌بوو و گوێی نه‌دایه به‌رژه‌وندییه هه‌نووکه‌ییه‌کانی دونیای سیاسه‌ت. زۆر جار لێدوانێکی ده‌دا و به‌ڵام پاش چه‌ن ڕۆژ به هۆی گوشاری سیاسی و حکوومه‌ت ناچار ده‌بوو له ڕاگه‌یاندناه‌کاندا ڕوونکردنه‌وه‌ی بدا که بۆنی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی ده‌دا.
هه‌ر ئه‌م ناته‌باییانه ناچاری کرد زۆر زوو ده‌س له وه‌زاره‌ت بکێشێت و بچێته‌وه لای ئیشی سه‌ره‌کی خۆی که هه‌مان نووسین بوو. هه‌ر بۆیه تا دوایین چرکه‌کانی ژیانی هه‌ر هه‌ڵوه‌دای کتێب و نووسین و خوێندنه‌وه بوو.
ڕاسته به ته‌مه‌ن ده‌ڵێن 70 بوو و له ساڵی 2013 کۆچی دوایی کرد به‌ڵام ئه‌م کۆچه‌ی به ڕاستی زوو بوو.
شێعر لای من