به‌رکوڵێ له ژیان و شێعره‌کانی یانیس ڕیتسۆس
زه‌مانه به‌ردینه
یانیس ڕیتسۆس
وه‌رگێڕانی بۆ فارسی: فه‌ره‌یدوون فه‌ریاد
ريتسوس بر اين امر پاي مي فشرد كه بدون گذشته مان حتي نخواهيم دانست كه ما، ما هستيم. او گذشته ي خود را و گذشته ي ما را به شيوه اي حفظ مي كند كه براي ما نيز بايد درس شود، يكي از درس هاي بزرگي كه انسان امروز به ويژه انسان مترقي و مسئول امروز بايد بياموزد، اين است كه گذشته اش را همواره به ياد داشته باشد. ص.987
( ده‌یناسم و ده‌مناسێت، چونکوو به سه‌ر لێوه‌کانمان، هه‌رددوکمان جێی ڕوانینی یه‌کسانی هه‌واڵێکی هاوبه‌شمان هه‌یه. ل.116)
( دواجار
ئاوێنه، ده‌ستی بڕاوت
پێ نیشان ده‌دا
کاتێ که ئیتر ده‌ستت نییه
بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رکه‌وتنی خۆت چه‌پڵه لێبده‌ی. ل.196)
( هه‌ڵه‌ی تۆ ئه‌وه‌یه که ناته‌وێ بمری
به‌ڵام له‌وانه‌یه مردووه‌کانیش برسی بن. ل.214)
( وه ئه‌و په‌یکه‌ره بێ ده‌سته
جوان بوو
نه‌تده‌زانی کوێ نیشان ده‌دا
وه ئه‌گه‌ریش نیشانی بدایه. ل.236)
( ئه‌وان مردن بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بژیت
ئه‌مه‌ت هه‌رگیز له بیر نه‌چێ، ئه‌گه‌ر له بیرت بمێنێ ئه‌وان نامرن. ل.484)
یانیس ڕیتسۆس گه‌وره شاعێری یۆنانی له ساڵی 1909 له دایکبووه. له ته‌مه‌نی دوانزه ساڵیدا شێعره‌کانی خۆی له گۆڤاری تایبه‌ت به منداڵان بڵاو ده‌کاته‌وه.
له ساڵی 1938 ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێ و دواتر بۆ دوڕگه‌ی لیمنۆس دوو‌ر ده‌خرێته‌وه. له کاتی زیندانی و دوورخستنه‌وه‌دا و ته‌نانه‌ت له ژێر گوشاری داگیرکه‌ران له نووسینی شێعر به‌رده‌وام ده‌بێ.
ژیانی پڕ له کتێب و شێعر و ڕۆمانی ڕیتسۆس له شه‌وی یازده‌ی نۆڤامبری ساڵی 1990 کۆتایی پێ دێ.
له گرتووخانه‌کان به ڕه‌فتاری دڕندانه‌ی داگیرکه‌ران به‌شێکی زۆر له‌و زیندانییانه‌که‌ڕ و کوێر و سه‌قه‌ت بوون و تووشی ده‌یان نه‌خۆشی ده‌روونی هاتن. به‌شێ که‌میان له‌و نه‌هامه‌تییانه ڕزگاریان بوو و ئه‌وانیتر ئێسک و پرووسکیان له‌وێ به جێ‌ما.
به‌شێ زۆر له خه‌باتگێڕان په‌شیمان نامه‌یان نووسی و واژۆیان کرد. له نێوان هه‌شتا هه‌زار که‌س به‌س شه‌شسه‌د که‌س ده‌س هه‌ڵگری ئیمان و باوه‌ڕیان نه‌بوون و ڕیتسۆش یه‌ک له‌و که‌سانه بوو.
له یاددشتێکی دا ده‌ڵێ:
مردن له ژێر ئه‌شکه‌نجه شتێکی ئاسایی بوو به‌ڵام ڕاستییه‌کی تاڵتر ئه‌وه بوو به‌شێکی زۆر له ئه‌شکه‌نجه‌ده‌ران زیاتر له‌و خه‌باتگێڕانه بوون که خۆیان به ده‌سته‌وه دابوو.
( بۆ خوێندنه‌وه‌ی شێعره‌کان و ژیاننامه‌ی ڕیتسۆس بڕوانه:
زمان سنگي/ يانيس ريتسوس/ ترجمه ي فريدون فرياد/ تهران/ نش ثالث/ 1383
شێعر لای من