نامه‌یێکی بێ بۆن و کراوه بۆ به‌ڕێز ناکۆک یان نامۆ 2010
نامه‌یێکی بێ بۆن و کراوه بۆ به‌ڕێز ناکۆک یان نامۆ 2010
وێڕای ڕێز و حورمه‌ت!
کورد گوته‌نی نامه‌که‌ت گه‌یی نامه بان چاوم .پێش هه‌موو شت نامه‌که‌ی به‌ڕێزت با جارێکی که هاوڕێ له گه‌ڵ خوێنه‌ران بیخوێنینه‌وه پاشان شرۆڤه‌ی ده‌که‌م.ئه‌مه ده‌قی نامه‌که‌ی به‌ڕێزتانه هه‌ر چه‌نده به ئه‌لفووبێی لاتین نووسیبووتان به‌ڵام ده‌یهێنمه‌وه سه‌ر ئه‌لفووبێی کوردی ( ئه‌و شته‌ی به هه‌ڵه پێی ده‌ڵێن ئه‌لفووبێی عه‌ره‌بی )
(( به‌ڕێزگیان به داخه‌وه وێبلاگه‌که‌تان ئه‌سڵه‌ن jame وه دڵچه‌سپ نه‌بوو تکایه زۆرتر ئیشی له سه‌ر که‌ن. من لگره شتێک به ناوی هۆژان نه‌مبینی وه ئیحساس ده‌که‌م ئه‌گه‌ر هه‌ر وا بڕۆنه پێشۆ چاکتر ئاوایه که ده‌سی لێ هه‌ڵ گرن. تۆخوا دا ناڕزی که به فارسی ده‌نووسی ؟ نامۆ 2010 ))
له گه‌ڵ رێزم بۆ ته‌واوی بۆچوونه‌کانت به‌ڵام فه‌رهاد پیرباڵ کوته‌نی تۆ خوا قسه‌یێکیش بۆ به‌ڕێزتان .
1- دیاره به‌ڕێز ناکۆک زۆر له نێزیکه‌وه من ده‌ناسی و ده‌زانی من به خه‌ڵکی ده‌ڵێم به‌ڕێز و ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه له لام خۆشه‌ویست و نێزیک بێ پێی ده‌ڵێم به‌ڕێزگیان خۆ ئه‌گه‌ر خانمیش بێ زۆرجار ده‌ڵێم رێزدار. دیاره باش من ده‌ناسی بۆیه ده‌سپێکی نامه‌که‌ت به‌ڕێزگیان بوو .
2- داوای لێبووردنتان لێ ده‌که‌م نه‌مزانی ئه‌م وشه‌یه( jame )چییه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان لامه‌وه بێ دوو کێشه‌ی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت له‌م بابه‌ته‌ش دڵنیام سووچی من و خوێنده‌واری منه ئه‌گینا.
هرچه هست از قامت ناساز بي اندام ماست
ورنه تشريف تو بر بالاي كس كوتاه نيست
3- به کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی لگره که مه‌به‌ستتان له‌گره یان له ئه‌گره‌یه پیشان ده‌دا زۆر زۆر له‌م ناوچه نێزیکی.
4- داواتان کردووه زۆرتر ئیشی له سه‌ربکه‌م .داخۆم ره‌نگ و رواڵه‌ت و روومه‌تی وێبلاگه‌که مه‌به‌ستتان بووبێ یان ناوه‌رۆکه‌که‌ی ؟! تکایه روونی بکه‌نه‌وه.
5- نووسیوتانه شتێک به ناوی هۆژان نه‌مبینی . هۆژان ناوی که‌سه و ده‌بێ بنووسی که‌سێکم به ناوی هۆژان نه‌دی . مه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ست ئه‌وه‌ت نووسیبێ که به پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێسای ته‌واوی شاعێران که گیان ده‌که‌نه به‌ر شته‌کان و به ئینسانیان ده‌شوبهێنن به‌ڕێزتان ده‌قاوده‌ق بۆ ئاماده کردنی من و خوێنه‌ران بۆ رسته‌ی کۆتاییت.
6- پێشنیارتان وایه ده‌رگای دابخه‌ین و ته‌واو.ئه‌ی بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رگایه ئاوه‌ڵا نه‌بوایه من و به‌ڕێزتان نه‌مانده‌توانی به‌م شێوه‌یه گفتوگۆ بکه‌ین.
7- شاڕسته‌ی باسه‌که‌شتان ئه‌مه‌یه :تۆخوا دا ناڕزی که به فارسی ده‌نووسی ؟
له وه‌ڵام دا ده‌ڵێم تا ئێستا شوکر بۆ خوا و له سایه‌ی ره‌خنه‌ی دۆستان نیشانه‌ی داڕزین له خۆمدا نابینم و ئه‌گه‌ر بتوانم به زمانی تر بێجگه له زمانی دایکییم بخوێنمه‌وه و بنووسم شانازی پێوه ده‌که‌م. هه‌روا که شانازی به زمانی دایکیی خۆم – کوردی – ده‌که‌م به هه‌مان شێوه‌ش رێز بۆ زمانی بیانیش داده‌نێم .
بۆ خۆم خۆشحاڵم که بتوانم به زمانی بیانی بنووسم و بخوێنمه‌وه بۆ نموونه فارسی و به داخه‌وه‌م بۆ ئه‌و فارسانه‌ی که ناتوانن له کوردی تێبگه‌ن . هه‌ر بۆیه هه‌وڵم داوه به پێی توانا یارمه‌تییان بده‌م. هه‌وڵ ده‌ده‌م له هیچ بوارێک‌دا به تایبه‌ت له بواری زمان و بیر و ئاخافتن دا ده‌مارگرژ نه‌بم.
به‌دڵنیایه‌وه ده‌زانی ده‌مارگرژ یانی چی . هۆنراوه‌که‌ی مه‌وله‌ویتان ده‌هێنمه‌وه بیر که ده‌ڵێ : تا جنيني كار خون آشامي است .
8- نامه‌یێک که ده‌سپێکه‌که‌ی به‌ڕێزگیان بێت و به رسته‌ی داناڕزی کۆتایی بێ داخۆم نووسه‌ره‌که‌ی چۆن بیرمه‌ندێک بێ .ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه بۆچی وه‌ها زوو بای داوه‌ته‌وه . ئه‌و ده‌سپێک و کۆتاییه گرێ‌دراو به نامه‌یێک نین .
9- به‌ڕێزتان که به فارسی نووسین قه‌ڵسن تکایه به کوردی ره‌خنه‌ی خۆت ئاڕاسته بکه نه‌وه‌ک (( ئه‌سڵه‌ن و ئیحساس و دڵچه‌سپ )) گر تو بهتر مي زني بيا بستان بزن
10- نووسیوتانه (( وه ئیحساس ده‌که‌م ئه‌گه‌ر هه‌ر وا بڕۆنه پێشۆ چاکتر ئاوایه که ده‌سی لێ هه‌ڵ گرن.))
ئه‌م رسته‌یه پێوستی به واوی سه‌ره‌تا نییه .
هه‌ر وا ده‌بێ به سه‌ر یه‌که‌وه بنووسرێ و پێویستی به مه‌ودا – فاصله - نییه.
له زمانی پێوه‌ر ده‌نووسرێ بڕۆنه پێشه‌وه نه‌وه‌ک بڕۆنه پێشۆ.
له جێی چاکتر ئاوایه ده‌بێ بنووسی چاکتر وایه .
پاش ئاوایه پێویست به که نییه .
هه‌ڵ گرن یه‌ک وشه‌یه و ده‌بێ به سه‌ر یه‌که‌وه بنووسرایه :هه‌ڵگرن
ئه‌مه‌ش راستکراوه‌ی رسته‌که‌ی به‌ڕێزتان :
وا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌گه‌ر هه‌روا بڕۆنه پێشه‌وه چاکتر وایه ده‌سی لێ هه‌ڵگرن.
11- له نووسین دا هیچ کات نابێ به‌رده‌نگ(مخاطب) مان له بیر بچێ .
12- وێبلاگ زیاتر مه‌کۆیه‌که بۆ ده‌نگ و باسی رۆژ. ده‌فته‌رێکه بۆ نووسینی بیره‌وه‌رییه‌کانی رۆژانه.
به هیوای سه‌رکه‌وتن
شێعر لای من