تیمساح
شێت و شه‌یدای گۆشتی ئه‌سپ .
شه‌ڕ له گه‌ڵ شێریش ده‌کا .
فیل راده‌کێشیته ناو ئاو .که‌چی باڵنده‌یێکی بچکۆڵه هه‌یه دێ له ناو ده‌می هه‌ڵده‌نیشێ و ناو ددانه‌کانی پاک ده‌کاته‌وه و ده‌ڕوا بێ ئه‌وه‌ی تیمساح هیچ ئازارێکی بدا.
پێستی تیمساح هێند پته‌وه نووکی ئاسنیش کاری لێ ناکا . له که‌لله سه‌ریه‌وه تا کلکی یه‌کپارچه ئێسقانه .
بکه‌وێته سه‌ر پشت هه‌ڵناسێته‌وه قالۆچه‌ش وایه فیلیش .
تیمساح هه‌رکاتێ گ.. بکا شه‌ست جار له سه‌ر یه‌کترله هه‌مان ساعه‌تا له گه‌ڵ مێیه‌که‌ی جووت ده‌بێ
ئه‌مه‌یه پیاو ...!
وا بزانم بۆیه کۆمپانییه‌کانی عه‌تر دروست کردن تیمساحیان داناوه بۆ دیعایه‌ی عه‌تری پیوانه..چونکه وزه‌یێکی سێکسی پیاوانه‌ی مه‌زن له تیمساح دا هه‌یه.
له کاتی جیماعیش مێیه‌که‌ی ده‌باته قه‌راخ ئاوان ده‌یخاته سه‌ر پشت ئیشی خۆی له گه‌ڵی ده‌کا پاشان خۆی هه‌ڵی ده‌سێنێته‌وه بڕوا . چونکه تیمساح ئه‌گه‌ر بکه‌وێته سه‌ر پشت هه‌ڵناستێته‌وه.
فرمێسکی تیمساح په‌ندێکی باوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به درۆ ده‌گرین چونکوو تیمساح هه‌رگیز ناگریێ.ئه‌سڵه‌ن نازانێ فرمێسک چییه .گریان لای تیمساح کاری پیاوان نییه ئینجا.
به راستی شکۆمه‌ند و به فڕ و فیشاڵ و ئازا و به‌هێزه
ده‌ڵێن :
له ئاسمان ته‌نیا هه‌ڵۆ حه‌زی له سه‌رۆکایه‌تییه
له ناو دارستانیش شێر
له ناو ئاویش تیمساح
له کوردستانیش خۆمان ده‌زانین وه‌ک زۆربه‌مان ده‌زانین( کابرا..).
له کتێبی (( حه‌یوانات ))
نووسینی :فه‌رهان پیرباڵ
شوێنی چاپ : چوارچرا
2009
لاپه‌ڕه 33
شێعر لای من