نامرن ئه‌وانه‌ی له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین
نامرن ئه‌وانه‌ی له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین
به‌ڕاستی مه‌رگ له‌ده‌ماری مل به مرۆڤ نزیکتره .
هه‌ینی
هه‌واڵێکی دڵته‌زێن: هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد و پێشمه‌رگه‌ی دێرین حه‌مه جه‌زا به هۆی نه‌خۆشییه‌کی سه‌خته‌وه ماڵئاوایی له دونیا کرد.حه‌مه جه‌زا ساڵانی زوو به سرووده شۆڕشگێڕاه‌کانی ناسراو بوو بۆ نموونه :هۆ کاکی پێشمه‌رگه شۆڕشگێڕی قاره‌مان یان خۆشکه له‌یلا و خوێندنی شێعره‌کانی مامۆستا هێمن.
حه‌مه جه‌زا به خوێندنی ده‌یان سروود و ئاوازی شاد و جۆراوجۆر یاگه‌ی (جێگه ) خۆی له دڵی میلله‌ت بۆ هه‌تاهه‌تایه مسۆگه‌ر کردووه و هه‌رگیز نامرن . به خۆشحاڵییه‌وه ده‌بێ بڵێم هونه‌ری کوڕیشی هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگ خۆش و ده‌سڕه‌نگین و لێهاتووه .
پێنج شه‌ممه
به‌همه‌ن فه‌رمان ئارا ده‌رهێنه‌ری ئێرانی فیلمێکی دۆکیۆمێنتی( به‌ڵگه‌دار ) له سه‌ر په‌رویز یاحه‌ققی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی بواری مۆسیقا و ویۆڵۆن ساز کردووه که باس باسی مه‌رگ و ته‌نیایی مرۆڤه . په‌رویز یاحه‌ققی له ته‌نیایی مردوو و دوای دوو رۆژ پێیان زانی و ته‌رمه‌که‌یان دۆزیه‌وه. ئه‌م رووداوه منی خسته بیر نه‌جمه‌دین مه‌لا نووسه‌ر و شاعێری گه‌وره‌ی کورد که ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه مرد و ئێمه‌ی سپڵه‌ی به‌جێهێشت .
چوارشه‌ممه
زۆر دوور نییه . قسه‌ی ساڵانی حه‌فتا و حه‌فتاویه‌ک ده‌که‌م .
ویدیۆ قاچاخ بوو هه‌م له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و هه‌م له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه. ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت ئاگادر بکرایه‌تن ویدیۆ له ماڵی که‌سێک دا هه‌یه گرتن و تاوانبارکردنی زۆر ئاسان بوو.
به‌ڵام له‌م گوشاره‌ی ده‌وڵه‌ت و هێزه‌کانی ، خراپتر و کاریگه‌رتر گوشاری خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا بوو . به بڕوای به‌شێکی زۆر له خه‌ڵک و به تایبه‌ت دانیشتووانی گه‌ڕه‌کی ئێمه واته ته‌پی ماڵان که به‌شی زۆری خه‌ڵک کرێکار و فه‌قیر بوون و بیروڕایه‌کی به داخه‌وه دوا که‌وتوویان هه‌بوو پێیان وابوو هه‌رکه‌سێ ویدیۆی ببێ ئینسانێکی فاسد و خراپه.
کاتێ ته‌مه‌نمان له نێوان پانزه و به‌ره‌ژوور بوو زۆرخولیای بینینی فیلممان هه‌بوو. عه‌لی رفێقمان که ماڵه پووری ده‌وڵه‌مه‌ند بوو و ویدیۆیان هه‌بوو هه‌ر تاریفی ده‌زگاکه‌ی ماڵی پووری ده‌کرد که ده‌توانێ بیهێنێ و هه‌ر نه‌یهێنا.ناچار چه‌ن جارێک ویدیۆمان به کرێ گرت و هه‌ر جاره و له ماڵێک ته‌ماشامان ده‌کرد.
باش له بیرمه ماڵی فه‌رزادی ره‌فێقی منیش ویدیۆیان هه‌بوو.کوڕه‌کان هانیان ده‌دام به تایبه‌ت کاکم که ئێوه رفێقن و ده‌ی دۆستایه‌تی به کار چی دێ و تۆ ئه‌ترسی و .... ده‌ره‌نجام به‌ره‌و شاناز وه‌ڕێ که‌وتم چه‌نده شه‌رم گرتمی و چه‌نده سه‌خت بوو تاکوو داواکه‌ی خۆم به فه‌رزاد وت.دیار بوو له به‌ر ماڵۆ و له به‌ر دۆستایه‌تی نێوانمان نه‌یده‌زانی چبکا و چ بڵێ.پاش بیر کردنه‌وه‌یێکی زۆر چووه ژووره‌وه و ویدیۆی هێنا ویدیۆ چی ؟ تۆ بڵێ که‌یسێکی کامپیوتێر زۆر زل و قه‌به و گه‌وره و قورس.له پارچه‌یێکی پێچا بوو و پاشان خستبوویه نێو ته‌لیسێک.
به دوور که‌وتنه‌وه له ماڵی فه‌رزاد و گه‌ڕه‌کی شاناز ، عاره‌قی خه‌جاڵه‌تیی داواکاریم وشک بۆوه گه‌یشتمه سبوورئاوا و کانی ئاشقان و پاشان ته‌پی ماڵان. به‌ڵام تاکوو گه‌یشتمه ماڵه‌وه نیوه گیان بووم نه له به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی ویدیۆکه قورس بوو به‌ڵکوو له ترسی ماشێنی پۆلیس ( ئه‌وسا پێم وابێ کومیته و جوندوڵڵا و ساروڵڵایان پێ ئه‌وه‌ت ). له‌وه ده‌ترسام به‌رم پێ بگرن و ده‌ستم و ویدیۆم بگرن و ئه‌وسا بێ ئه‌و که‌ره له‌و قوڕه ده‌ربێنه!
ئێستاش دوای نزیکه‌ی بیست ساڵ له تێپه‌ڕ بوونی ئه‌و رووداوانه ئه‌و ترسه له لام زیندووه و چۆته ناو خوێن و ئێسکمه‌وه و شوکری خوا ئه‌که‌م که هیچ نه‌قه‌وما.
ویدیۆ له ماڵۆ دانرا هه‌ڵبه‌ت به‌ڕێز حورمه‌ته‌وه. یه‌ک له‌و فیلمانه‌ی که له‌و ماوه ته‌ماشام کرد (( اسپارتاکوس )) بوو . ئه‌و کۆیله‌یه‌ی راپه‌ڕی و و له کۆتایی دا له سێداره درا. (( اسپارتاکوس )) بۆ من هێمای راگری و به‌رخۆدان بوو.
له گه‌ڵ گۆرانی بێژه‌کان هاوڕام که ده‌ڵێن خوا بیبڕێ ماچ له سه‌ره ڕێ و منیش ده‌ڵێم خوا بیبڕێ بینینی فیلم به‌و چه‌شنه و له‌و باروودۆخه‌دا .
ئه‌م بیره‌وه‌رییم به بیستنی هه‌واڵی مه‌رگی تۆنی کۆرتیز وه‌بیر هاته‌وه که قاره‌مان و ئه‌کته‌ری فیلمی (( اسپارتاکوس )) بوو . ئه‌و (( اسپارتاکوس ))ه‌ی که خوا ده‌زانێ چۆن توانیم سه‌یری بکه‌م!!!!!!!!!
شێعر لای من