که تۆ هاتی له نائو‌مێدی نه‌ما باس
که تۆ هاتی له نائو‌مێدی نه‌ما باس
ئیبتدایی( سه‌ره‌تایی )
که منداڵ بووم سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن بۆ من زۆر خۆش بوو هه‌موو شت نوێ بوو .کتێبی نوێ ، مامۆستای نوێ ، هه‌واڵی نوێ و لیباسی نوێ .ئه‌م هه‌مووه نوێیه کارێکی کردبوو که هه‌وه‌ڵ رۆژی مه‌دره‌سه له لام خۆش بێ و ئێستاش هه‌ر زیندوو.چه‌ن حه‌وته‌یێک پێش کرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌کان باوکم من و کاکه‌می ده‌نارده لای وه‌ساعه‌لی ئارمی که خه‌یات بوو . به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی که خه‌یاتی بکردایه به‌ڕاستی مرۆڤێکی گه‌وره و به‌ڕێز بوو . ئه‌ویش ئه‌ندازه‌ی ده‌گرتین و لیباسی نوێی کوردی بۆ ئه‌دوورین. هه‌موو ساڵ ده‌سێ که‌واوپاتۆڵ و کراسێک که زۆر جار چارخانه بوو و ئێستاش پاش بیست یان بیست و پێنج ساڵ هه‌رله‌به‌ر چاوم دایه .
هه‌وه‌ڵ رۆژی مه‌دره‌سه لیباسی کوردی نوێمان له‌به‌رمان ده‌کرد و به‌ڕێ ده‌که‌وتین.کلاسه‌کان و شێفته‌کان دیاری ده‌کران و ئه‌و رۆژه ده‌رسمان نه‌خوێندایه به دڵنیاییه‌وه رۆژی دووهه‌م ده‌مانخوێند.
راهنمایی ( ناوه‌ندی )
سێ ساڵه‌ی راهنماییش هه‌ربه‌م جۆره بوو . هه‌رچه‌ن به هۆی شه‌ڕی ئێران و ئێراقه‌وه ماوه‌یێک به شه‌و ده‌چووین به‌ڵام ئه‌ویش هه‌ر خۆش بوو چونکوو ته‌واو هه‌ست و بیرمان له لای کایه و هه‌ڵاتن و جۆجۆینێ و قه‌راقه‌را بوو و له په‌نای ئه‌و هه‌مووه خۆشییه - ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بووایه - جارجاره‌ش ئاوڕێکمان له کتێبه‌کان ده‌دایه‌وه.
ده‌بیرستان ( دواناوه‌ندی )
وامده‌زانی هه‌روه‌ک جارانه . لیباسی نوێم که به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی خوێندن ئاماده‌کردبوو له به‌ر کرد و به‌ره‌و مه‌دره‌سه وه‌ڕێ که‌وتم . زۆر له لام سه‌یر بوو له نێو ئه‌و هه‌مووه قوتابییه خۆم به نائاسایی ده‌زانی . ئه‌وان زۆرئاسایی هاتبوون و منیش له‌وه به دوا فێر کرام که سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ده‌سپێکردنێکی نوێ نییه و ئیتر ئه‌و خۆشیه‌ی جارانی نه‌ما بۆم.
معلّمي (مامۆستایه‌تی)
که بووم به مامۆستا چه‌ن ساڵی هه‌وه‌ڵ به وێنه‌ی ده‌بیرستان سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن له لام ده‌س پێکردنی کار بوو که مه‌جبووری و ده‌بێ ئیشه‌که راپه‌ڕێنی به‌ڵام شوکر بۆ خوا ئه‌مه چه‌ن ساڵێکه گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ ده‌ورانی مناڵی و ئیبتدایی هه‌روه‌ک ئه‌و مناڵه‌ی جاران به کردنه‌و‌ه‌ی مه‌دره‌سه‌کان شاگه‌شکه ده‌بم و هه‌ست به خۆشییه‌کی له‌راده‌به‌ده‌ر ده‌که‌م.
هه‌رچه‌ند ئه‌و ساڵ له وه‌رزی هاوین دا هه‌موو چوارشه‌ممه‌یێک
ئه‌هه‌ر هاتنی ساڵی نوێ بۆ ئێوه‌ش وه‌ک ئیبتدایی و مامۆستایه‌تییه‌کی منه لێتان پیرۆز بێ و سه‌دجار پیرۆز
له کۆتایی دا له گه‌ڵ حه‌زره‌تی ناڵی هاوده‌نگم که :
كــه تۆ هاتی له نائو‌مێدی نه‌ما باس
له هیجر و ئینتیزار ئیدی نه‌ما باس
شێعر لای من