به‌شێک له ته‌رکیب به‌ندێکی له زێوه‌ر
به‌شێک له ته‌رکیب به‌ندێکی له زێوه‌ر
تا هه‌وای عه‌شقی تۆ له سه‌رما بێ
غه‌م له دڵدا ئه‌بێ ته‌وه‌للا بێ
گیان ده‌بێ دایما موفه‌ڕڕه‌ح بێ
تاجی زیللی ئه‌گه‌ر له سه‌ر نابێ
ئێسته باکم له ته‌عنه‌ی خه‌ڵك نییه
لوتفی تۆ زه‌ڕڕه‌یێ ئه‌گه‌ر مابێ
به سه‌ری تۆ قه‌سه‌م نییه شک به‌م
غه‌یری حوببت شتێ له دڵ مابێ
ئاخ له ده‌س جه‌وری تۆ چ بێدارم
عاشقانت نزیکه شه‌یدا بێ
من له دووریت دڵم بووه به ته‌نوور
تۆش ئه‌ڵێی ئه‌م هه‌ژاره ریسوا بێ
بۆ هیلاکی ژیان و زاماریم
چاری ده‌ردم مه‌گه‌ر له‌مه‌ولا بێ
تۆ حه‌بیبی به‌ڵام وه‌فا ناکه‌ی
تۆ ته‌بیبی که‌چی ده‌وا ناکه‌ی
+ نوشته شده در سه شنبه سی ام شهریور ۱۳۸۹ ساعت 8:6 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من