ئاوێنه‌یێکی لێڵ له به‌ر ده‌م کتێبدار
ئه‌من کتێبدار نیم به‌ڵام کتێبدارم زۆر خۆش ئه‌وێ. کتێبدار پردێکه له نێوان خوێنه‌ر و کتێب . جا ئه‌م پرده هه‌رچه‌نده لێهاتوو و شاره‌زا و ئاگا به ئیشه‌که ی و هۆگری کاره‌که‌ی بێ ده‌توانێ خوێنه‌ر به گراوه‌که‌ی – معشوق – واته کتێب بگه‌ێینێ و ده‌س له ملانی یه‌ک بن.
بوونی کتێب و راده‌ی بایه‌خ پێدانی چ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و چ له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه پێوه‌رێکی زۆر راسته‌قینه‌یه له سه‌ر شارستانی و پێشکه‌وتویی هه‌ر وڵاتێک دا.
بۆ نموونه له وڵاتی فه‌رانسه‌دا رۆژانه 300 هه‌زار کتێب ده‌فرۆشرێ . به چاوخشاندن له‌م ئاماره ده‌کرێ زۆر شتمان بۆ روون بێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م که به‌س چوونه ژووره‌وه‌ی تیراژی کتێب به ته‌نیایی گرینگ نییه به‌ڵکوو ئه‌مه کاتێ دیارده‌یه‌کی باش و پۆزه‌تیڤه که چاپ و بڵاو بوونه‌وه‌ی کتێب و خوێندنه‌وه‌ی له سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگا کاریگه‌ر بێت .به واتایه‌کی تر مرۆڤی پێش خوێندنی کتێب به به‌راورد له گه‌ڵ مرۆڤی پاش خوێندنی کتێبه‌که جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بێ . ئه‌گینا به‌س خوێندن و به‌س ئاماری تیراژی له سه‌ره‌وه‌ی کتێب وامان لێ ده‌کا بۆ جارێکی که‌ش بێ ئه‌و قسه‌ی سعدی به بیر بێنینه‌وه که :
چارپایی برو کتابی چند
دیاره من کتێبدار نیم و ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بده‌مه‌وه و باس له کێشه‌کان بکه‌م .به‌ڵام ده‌مهه‌وێ به چه‌شنی کامێرایه‌ک له دوره‌وه که چاوی له کتێبداره بیره‌وه‌ری خۆم له گه‌ڵ چینی کتێبدار باس بکه‌م و بیخه‌مه به‌ر چاوی کتێبداره خۆشه‌ویسته‌کان که له لام رێزیان زۆره.
ساڵی سێهه‌می راهنمایی بووم که بۆ هه‌وه‌ڵ جار چووم بۆ کتێبخانه‌ی عمومی سه‌قز. خوایان لێ رازی بێ ره‌قه‌مێ خۆشییان دامێ که دوای بیست ساڵ له بیرم نه‌چۆته‌وه2363. نه‌مده‌زانی به‌رگه چێیه و به‌رگه‌دان چییه ؟
ئه‌و رۆژه خانم........ وتی بچۆ له‌و ناوه کتێب هه‌ڵبژێره!
نه‌مده‌زانی چۆن کتێب هه‌ڵبژێرم. له لایه‌ک رووم نه‌بوو لێی بپرسم و له لایه‌کیشه‌وه وا دیار بوو رینموونی ئیشی ئه‌ون نه‌بوو.
گه‌ڕام و گه‌ڕام تاکوو کتێبێکم هه‌ڵبژارد که پڕ به پێستی ته‌مه‌نی من و راده‌ی خوێنده‌واریم بوو ؟!
جامع الحکمتین
نووسه‌ر : ناصر خسرو
خانم........ کتێبه‌که ی بۆ هێنام . کتێبێکی قه‌به‌ی زلی 600-700 لاپه‌ڕه‌یی چه‌ن کیلۆیی.
هه‌ر چۆنێک بوو کێشماکێشم گه‌یاندمه ماڵه‌وه. وێنه‌یشی تییا نه‌بوو لێی بڕوانم به‌ڵکوو زۆری عه‌ره‌بی بوو . دوای دوو حه‌وته بردمه‌وه بۆ کتێبخانه بێ ئه‌وه‌ی که‌ڵکێکی لێ وه‌ربگرم.
چه‌ن ساڵ دواتر زانیم که ش.ر. رانگاناتان(1892-1972) ریاضیدان هندی پێنج یاسای بۆ کتێبداری داناوه و ئه‌و خانمه به‌ڕێزه ئاگای لێ نه‌بووه یان پێویستی نه‌بووه ئه‌ویش یاسای 2 و 3 و 4 ئه‌م شاکاره که‌مه پڕ پیته که یه‌ک دنیا مانای له خۆی دا حه‌شار داوه که هیوادرم له کاتێکی تر دا شتێکی له سه‌ر بنووسم.
2- هه‌ر خوێنه‌ر و کتێبی خۆی (هر خواننده ای کتابش.)
3- هه‌ر کتێبێک خوێنه‌ری خۆی ( هر کتابی خواننده اش.)
4- کاتی خوێنه‌ربه فیڕۆ مه‌ده‌ن .( وقت خواننده را به هدر ندهید.)
کتێبدارێکی تر له سه‌قز هه‌بوو که به بینینی زه‌نده‌قمان ده‌چوو. ناوی دوو کتێبممان که ده‌نووسی ده‌سمان ده‌له‌رزی که ده‌چووه - مخزن – دڵمان ده‌له‌رزی که ده‌گه‌ڕاوه نه‌وه‌کوو ئه‌و کتێبانه له ده‌ره‌وه بن و دیسان مه‌جبوور بین ناوی تر بنووسین ئه‌وسا به‌ڕێزیان ناو چاوی ترش کا که تووشی ئه‌زیه‌تمان کردووه.
چووینه دانشگا له دانشگا کتێبداری لێ نه‌بوو . هه‌رچی بوو دانشجوو بوون . بۆ بژیوی خۆیان له کتێبخانه ئیشیان ده‌کرد . به‌س ژماره‌که‌یان ده‌زانی و هیچی تر رێنموونی یۆخ.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م شتانه هه‌ر کتێبداره‌کانم خۆش ده‌وێ چونکوو کتێبم خۆش ده‌وێ.
ئه‌و ریزه ماڵه ی به ماڵ ئه‌نگۆوه
هه‌مووم خۆش ئه‌وێ به بۆنه‌ی تۆوه
دڵنیام خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌ڵێن خۆ هه‌موویان وا نین و زۆریشیان هه‌یه به گیان و به دڵ ئیش ده‌که‌ن و چه‌نێک کایگه‌ر بوون و ... هه‌موو ئه‌م شتانه‌م قه‌بووڵه به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی من له‌م باسه ئه‌و‌ه‌یه که ده‌مهه‌وێ بڵێم ئیشی کتێبدار زۆر هه‌ستیاره و زۆریش پێویسته . به‌ڵام خۆزگه هه‌موو لایه‌نه پێوه‌ندی داره‌کان زیاتر هه‌ست به‌م هه‌ستیارییه بکه‌ن و کتێبداره‌کانیشمان له‌وه زیاتر رێز بۆ کاری خۆیان دابنێن.
شێعر لای من