به ناوی خوای تاک و پاک و چاک

( ئەو کەسانەی کە تووشی چۆرتمێک دەبن:

ئێژن هەر ئی خواین و هەر بۆ لای ئەو دەچینەوە.)

بقرە 156

خوشکی ئەزیزم،

هاوکاری بەڕێزم،

مامۆستای هێژا

چەن ڕۆژ لەوە پێش لە ئینستای تازە بینراو، ستۆرییەکەی بەڕێزتم بینی سەبارەت بە هەواڵی کۆچی هەتاهەتایی باوەگەورەی بەڕێز و خۆشەویستتان. پەیامیشم دانا بۆتان و بەداخەوە نیشانێک لە شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسسمی پرسە و سەرەخۆشیم وەدەس نەکەوت کە بێمە خزمەتتان. هەر بۆیە پەنام بردە بەر نووسین و لە ڕێگەی نووسین پرسە و سەرخۆشی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزتان دەکەم. لە خوای گەورە داواکارم بە ئێوە سەبووریی ببەخشێ و بە خوالیخۆشبوو، شادیی ڕۆحیان لە بەهەشتی بەرینی پەروەەردگار.

باوەگەورە هاوکات هەم باوکە و هەم لە باوک مێهرەبانتر و بە ڕۆحی مرۆڤ نزیکتر.

يا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَ الصَّلاةِ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ

ئەی گەلی خاوەن باوەڕان! پەنا بەرنە بەر نوێژان و خۆڕاگر بن؛ خوا دەگەڵ خۆڕاگرانە.

بقره 153

برا و هاوکارت

مەهدی سەییدی

15ی جۆزەردانی 1405