چاوەکانی ئەختەر هێندە گەش و پاک و ڕوونن هیچ درۆ و ناپاکی خیانەتێکیان تێدا ناشاردرێتەوە. ئەختەری بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەختەر لە سەرەتادا ترسا. بەڵام کاتێ مولازم تەحسین لاجانگی ماچ کرد، هێور بۆوە. مولازم تەحسین هەناسەیەکی ئۆخەی دا و لێی پرسی:

  • تۆ بۆ چی درۆم لەگەڵ ناکەی ئەختەر؟

ئەختەر پیش ئەوەی بداتە پڕمەی گریان، گوتی:

  • ئەدی بۆچی تۆش بە شەق ناکەویتە سەرم و نامبەیتە ئەمنە سوورەکە و گوللەبارانم بکەن؟

لاپەڕەی 111

سەرچاوە: مولازم تەحسین و شتی تر، فەرهاد پیرباڵ، هەولێر: بنکەی گەلاوێژ، 2001.

#کتێب

# فەرهاد_پیرباڵ

#ڕۆمان_نۆڤێڵت

# مهدی_سیّدی_هوژان

#کتابخانه_برهان_عالی_سنندج

#عصر_کتاب_بهاران_سنندج