دووی ڕەشەمە ڕەشەکەی ئەمساڵ
دووی ڕەشەمە ڕەشەکەی ئەمساڵ
ئاواتم بوو بەڕیوەبردنی کۆڕێکی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بێ بە نەریتێک و هەر ساڵ یاد بکرێتەوە. بە خۆشییەوە دوو ساڵ بە باشی بەڕێوەچوو. ئەمساڵیش هەوڵی خۆمان دا بەڵام بەداخەوە.فۆلکلۆر گوتەنی:
دڵداریی خۆشە لە هەر دوو سەر بێ
نەوەک من سووتا بم ئەو بێ خەبەر بێ
بۆیە بەختیار عەلیش پێی وایە:
" ئەوەی زمان دەکوژێت بوون یان بەکارهێنانی هەندێک وشە نییە، کە دەشێت لە زمانێکی دیکەوە هاتبن، بەڵکوو نەفامییە، نەبوونی تێکستی داهێنەرانەیە، نەبوونی فیکرە، نەبوونی دیدگای قووڵە، نەبوونی جوانییە، نەبوونی بوێرییە، نەبوونی مەعریفەیە...ئەوانەیه هەڕەشەگەورەکانی سەر زمان و کولتووری ئێمە."
سەرچاوە:
هێماکانی دونیای ڕۆمان: لە مەرگی تاقانەی دووهەمەوە تا نەفرەتی نەوبەهاران، (گفتوگۆ لەگەڵ بەختیار عەلی)، نەبەزگۆران، سلێمانی: ڕەهەند، 2024.
شێعر لای من