آه اگر آزادی سرودی می خواند

سیروان دانش ئامووزم بوو. هێندەی کە هۆگری شمشاڵەکەی قاڵەمەڕە و شیعری شێرکۆ بوو، ئەوندە گرینگی بە دەرسەکانی نەدەدا. دواتر کە بوو بە دووکاندار و میوەفرۆشییان هەبوو وێنەی کەسایەتییە کوردەکان و شاعیران و نووسەران و گۆرانیبێژانی گەورەی کوردی، گەورە کردبوو و لە قاپی جوانی گرتبوون و بە دیواری دوووکانەکەیان هەڵیواسیبوو. بینیبی ئەو دیمەنە زیاتر قاوەخانەی شەعبی سلێمانی دەهاتە بەرچاوم تاکوو میوەفرۆشییەکی خنجیلانە لە شارەخنجیلانەکەی سەوڵاوا.

ساڵانی دووری هەشتاکان و لە ڕێگەی سیروان و گۆڤارێکەوە زیاتر بە شیعرەکانی قوباد جەلیزادە ئاشنا بووم.

" تەنیا بە تەمای من مەبە

بێم پەنجەرکان ڕیشەکێش کەم

دەرگاکان پشتەوشکێن شکێن کەم

تۆش هیچ نەبێ

لە پشت دەرگاکانەوەە

گۆرانییەکی غەمگین بڵێ

هەر هیج نەبێ مەگری

هەر هیچ نەبێ مەنوو" قوباد جەلیزادە

ئاخرین ئێوارەش بە هیممەتی ئەم سیروانە نازدارە و چەن هەڤاڵ و هاوکارێکی خۆشەویست ئێوارە کۆڕێکیان بۆ گرتین لە باخەکانی کەڕئاوای نزیک سەوڵاوا حەیاتەکە.

هەر لەو ڕۆژە چەن خەڵاتێکی یەکجار بەنرخ و ناوازەیان پێشکەش کردین. یەک لەوانە ئەم تابلۆشیعرییەی شاملوو.

آه اگر آزادی سرودی می خواند

کوچک

همچون گلوگاه پرنده ای

هیچ کجا دیواری فروریخته برجای نمی ماند

سالیان بسیاری نمی بایست

دریافتی را

که هر ویرانه نشان از غیاب انسانی است. ( ا. بامداد)

هەروەها پشتی تابلۆکە بەم دۆعایەی سیروان نەخشاوە:

" دۆعا بۆ ئازادی"

سیروان ڕۆستەمی/ هاوینی1392

لە ناو وێنەکە دوو هەدیەی تر دەبینرێن.

ئەو بولبولە خۆشڕەنگە بێدەنگە کە کاری شەرمین خانە- هاوڕێی کتێبخوێنم و هەدیەی سێهەمیش ئەو شەرەفنامە بەنرخە کە لە لایەن هاوکارانی گروه های ئامووزشی پێم بەخشرا.

سپاس بۆ هەمووتان

دیارییەکانتان یەک یەک لام ماون.

نوینەری خۆتانن و لە گەورەیی و میهرەبانیی هەتاهەتاییتان دەدوێن.