سێ مامەی جوانەمەرگ، بەئەزموون و بەزەوق

منیش وەک بەختیار عەلی گەرەکمە لێرە باسێکی کورت بێنمە ئاراوە سەبارەت بەو سێ مامەی کە بوومە. هەڵبەت لێرە نەوەکوو تەنیا وەک سێ کەسایەتی بەڵکوو دەمهەوێ لە ڕێگەی وەبیرهێنانەوەی ئەم کەسایەتییانە ڕۆبچینە ناو کۆمەڵگای کوردی لەم سەدەیەی دواییدا.

یەک: مامۆ نەجمەدین(مامەیەکی جوانەمەرگ)

گەنجێکی یاخی و کۆڵنەدەر بووە. هەرگیز سەری بۆ زاڵم دانەخستوە و تا جێیەک کە توانیویەتی بەرگری کردووە لە مافی بەشخوراوان و چینی جووتیار و ڕەشاییەکان. هەر بۆیە بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی ئەربابەکان و چڵکاوخۆرەکانیان بووە. چەن جار ڕاپۆرتی لێدەدەن و دەرەنجام ئەمنییە دەچێتە و لەکاتی ئیشکردن لە ئاواییەکی تر ڕاپێچی دەکەن و دەیبەن بۆ ئیجباری. بەڵام ڕۆیشتنی بۆ هەمیشە و بێگەڕانەوە بووە. بە هۆی هەلومەرجی دەیەی سیی کۆمەڵگا، هیچ سۆراغێکی نابێت و ئێستاشی لەسەر بێت، مردنەکەی جێی گومانە. هەرچەن دەنگۆیەک هەیە کە گوایە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە و لە کاتی مەشقی سەربازی بەر گوللە کەوتبێت. بەداخەوە هیچ بیرەوەرییەکم لەم مامە جوانەمەرگەیەم نییە.

دوو: مامە محەممەد ساڵح(مامەیەکی بەئەزموون)

ساڵانێکی زۆر لە تەپی ماڵانی سەقز، دووکانێکی بچکۆڵەی بەقاڵی هەبوو و لەگەڵ ژنەکەی بەڕێوەیان دەبرد. بیرەوەریی خۆشی من لەگەڵ ئەم مامەمە ڕۆژانی هەینی بوو لە کاتی بەهار و هاوین کە بە پێیان لە دەشتی مەڵقەڕەنی دەچووینە بەشی سەیدئاوا و مەزرای قوڕەڕەش. ئەو بۆ گیا سالمە دەگەڕا و منیش بۆ دۆزینەوەی ئەزموونەکان و قسەخۆشەکان و بیرەوەرییەکانی.

سێ: مامە بەهادین( مامەیەکی بەزەوق)

ئەمیش دووکانێکی بچکۆلانەی لە قەزاقخانە هەبوو و چای و قەن و شەکر و هتد... دەفرۆشت و هەمیشە بە ویژدانەوە کاروکاسبی دەکرد. بە هۆی گەورەبوون لای باوکی کە مامۆستا بووە، توانای خوێندن و نووسینی هەبوو. جگە لەمە زەوقێ شیعری خۆش و باشیشی هەبوو. زۆر جار لە کاتی ئاخافتنی ئاسایی و یان ڕووداوەکان بە زمانی شیعر دەدوا و ئاهەنگێکی تایبەت لە لێدوانەکانیدا هەبوو. بە گشتی ڕۆحی تەنز لە وتووێژەکانی بەدی دەکرا. ئەوەی لە بیرم بێت تا کاتێ لە ژیاندا مابوو هەموو ڕۆژانی جێژنی ڕەمەزان و قوربان، پاش خوێندنی نوێژی جەژن پێش هەموو کەس دەهاتە لای دایکی. پاش گەردنئازایی خواستن، چوارقۆڵی- واتە مامم، دایکی، برا و براژنی- هەموویان پێکەوە دەگریان و ئێمەی مناڵ نەماندەزانی بۆچی لە ڕۆژی جەژن و خۆشی ئاوا بەکوڵ دەگرین.

ئەم سێ مامەیەم هیچییان لە ژیاندا نەماون، بەڵام هەر وەکوو تەواوی مامەکان، کاریگەریی خۆیان لە سەر ژیانمان داناوە.

هیوادارم هەم مامەکانی من و هەم هەموو مامەکان ئاسوودە و لە ژێر سێبەری ڕەحمەتی خوای گەورە بژین.