ئەگەر خێر ئەکەیت لە شوێنەکەی مەپرسە.
ئەگەر خێر ئەکەیت لە شوێنەکەی مەپرسە.
" کاتی خۆی کە ئەم مزگەوتی هەژارەی لای خۆمانیان درووست ئەکرد، پیاوێکیش چەن لق داری ئەبێ و ئەیبات و ئەیکاتە خێر کە بەڵکوو لە کاتی دارەڕا و تەختەبەنی سەربانی مزگەوت کەڵکی لێوەرگرن.
ڕۆژان و مانگان تێپەڕ ئەبێ و کاری مزگەوتیش تەواو.
کابرا دەچێت و دەبینێ لە دارەکانی ئەو بۆ سەر بانی ئاودەسخانە و حەوز و دەسشۆرییەکان کەڵکیان وەرگرتووە.
بە پەلەداوان و بۆڵەبۆڵ دەچێتە لای مامۆستا و دەڵێ: مامۆستا بۆ واتان کردووە؟ من ئەو خێرەم بۆ شوێنێ تر کردبوو نەوەکوو بۆ سەربانی حەوز.
مامۆستاش بەوپەڕی هێوری و لەسەرخۆییەوە دەڵێ:
ناڕەحەتی نەگەرەکە باوکم. هەوەڵەن دارەکان کۆتا بوون و بەکاری سەربانی مزگەوت نەدەهاتن، جیا لەمە، لەوە بەولاوە هەر کەس بچێتە سەر حەوز ئەگەر سێ تڕ بات، دڵنیا بە دووانیان ئەچێ بۆ باوکت.
+ نوشته شده در شنبه هشتم دی ۱۴۰۳ ساعت 0:29 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من