باوکم بیخەرە بانی
باوکم بیخەرە بانی
هەر وەک باسم کرد، بە دوای"کشف حجاب" ی ڕەزاشا، پیاوانیش دەبوو کۆت و شەڵواریان لە بەر دابێ و شەپکەی لە سەر کەن و ژنانیش لە جیاتی چارشێو دبوایە قاپوتین لە بەر کردبا و بە سەری ڕووت یان کڵاویان لە سەر کردبا. جا ئەگەر ژنێک سەروپێچی لە سەر بایە یان پیاوێک شەدەی لە سەر نابا و پانتۆڵی کوردی لە بەر دابایە، ئاژانەکان کە ئەو دەمی حوکمیان زۆر دەڕۆیشت، هەمیشە مەقەستیان پێبوو، سەرپێچ و شەدە و نێفەکی خەڵکیان دەبڕی. خەڵکی لادێ کە بۆ فرۆشتنی کەل و پەلەکانیان بە پانتۆڵەوە دەهاتنە شاری، زۆر کۆڵەوار بوون، تەنانەت ئەگەر شەڵواریشیان لە بەر دابا، نازانم بۆچی، تووشی دەمەقاڵە دەبوون. دەیانگێڕایەوە کە پاسەوانێکی سنەیی کە لە شارەبانی مەهاباد کاری دەکرد، گوایە ڕۆژێکی تووشی پیاوێکی لادێی ەبێ. دەیەوێ پێی بڵێ کەواکەی یان کراسەکەی بخاتە سەر شەڵوارەکەی و بە زاراوەی سنەیی پێی دەڵێ: " باوکم بیخەرە بانی". لەو دەمێوە نێویان نابوو بیخەرە بانی. خەڵکی مەهابادیش کە چارەی ئاژانیان نەدەویست، خودا خودایان بوو تووشیان بە تووشی ئەو زاڵمانەوە نەبێت، هەر کە لە دوورەوە چاویان بە بیخەرە بانی دەکەوت خۆیان لێ لادەدا. ئەو لادێیە بەستەزمانانەش، هەرچی شەڵوارە کۆنی خەڵکی سابڵاخە، کڕیبوویان و کە دەهاتنە شاری، لە ترسی ئاژانان لە بەر خۆیان دەکرد.
لاپەڕەی 54-55
سەرچاوە: مانای ژیانم، کوبرا عەزیمی، ئامادەکردنی سیمین ئیفتخاری، هەولێر: ماڵی وەفایی، 2024.
شێعر لای من