هەمووی بە ڕێکەوت: بە ویستی ئەو، بەڵام بە دڵی من

1372- لە کونکوور شرکەتم کرد و لە مەنتەقە دوو، ڕوتبەکەم بوو بە 926 و لە کاتی هەڵبژاردنی ڕشتەکان حەزم لە گشتی ڕشتەکان بوو: ادبیات، انگلیسی، عربی، جغرافی، تاریخ، جامعەشناسی و هتد. لە کۆی31ڕشتە،29ڕشتەی دەبیری بوو و شوکر بۆ خوا دەبیری ادبیات فارسی ی تربیت معلم تهران- حەسارەکی کەرەج قەبووڵ بووم. هەرچەن بە هۆی هەندێ کێشە و کەموکۆڕیی ناو پەروەندە یەک تێرم درەنگتر چوومە دانشگا.( ئەم دواکەوتنە پڕبوو لە خێروبەرەکەت).

نامەی تعهد دبیریم وەرگرت و هاتم بۆ سنە و بووم بە نیروی ادارە کل استان، کە دوای تەواوبوونی دەرس لە هەر کوێ پێویست بێ ببم بە مامۆستا.

1376-لە مانگی بەفرانبار دەرس تەواو بوو. پاش چوار ساڵ چوومەوە بۆ ادارە کل استان. حەزم لێبوو بچم بۆ سەقز. پێویست نەبوو. دواتر وتیان ڕەدیفی حقوقی نییە. بڕۆن و هەشت مانگی دیکە بێنەوە واتە پاییزی1377. بە چاوان.( ئەم دواکەتنەش پڕبوو لە خێروبەرەکەت).

1377-پاییز- وتیان بچۆ بۆ سۆڵاوا و زۆر نزیکە. ئەوەتا لە پشتی ئارێز. چووم بەڵام مەودای ئارێز تا ئەوێ 85 کیلۆمیتر بوو. چووم بۆ سۆڵاوا و وتیان بچۆ بۆ پایگەلان ئەوەتا لەو پشت کێوە. ڕاست بوو بەڵام پاش تێپەڕکردنی 35 کیلۆمیتر. بۆ ساڵێک چووم بۆ سۆڵاوا، بەڵام شوکر بوو بە 15ساڵی ڕەبەق. پانزە ساڵی پڕ لە خۆشی و فێربوون و شاگردی لە خزمەت هەرکەسێک کە ناسیم.

1391-زۆر شانسی درخواست انتقالیم نووسی بۆ ناحیە یەکی سنە و ڕێکەوت و شوکر باش ڕێکەوت و لێرەش یانزە ساڵی ڕەبەق تێپەڕی. لێڕەش هاوشێوەی سۆڵاوا پڕ لە خۆشی و فێربوون و شاگردی لە خزمەت هەرکەسێک کە ناسیم.

1403-وێستگەی کۆتایی: خانەنشینی( بازنشستگی)

ئەم مانگەو بە هۆی هەوڵ و زەحمەتی زۆری هاوکارانی دەبیرستانی شەهید بەهەشتی کە بووە شوێنی کۆتا ساڵی تەدریس کۆڕیکیان بۆ من و پێنج کەسی تر لە مامۆستایان بەڕێوە برد. شەوێک لێوانلێو لە قەدرزانی و پێزانین و ڕێزگرتن.

سپاس بۆ تەواوی ئەم مامۆستا بەڕێزانە کە لە ناو وێنەکەدا دیارن و ناویان هەیە. بەم شێوە:

امینی-ویسیان-بالکانه- محمدی- سیدی-نصرتی-عرفانی- ملایی-احمدی-سهیلی- احمدی- حسام شریعتی-زندی-خضرنژاد-محمدی- ابراهیمی- دستباز-حسینی- سلیمانی-غفاری- رضانژاد-فیروزیار-امینی-یوسفی-دورویی- صلواتی- مرادی-قصری- رستمی- رحمانی-رئوفی -اسدی- حسن زاده-توانا- رسولی- صنیعی- ناصری - خطیبی- اکبرنیا- ملکی- پاشایی( وێنەگر).

کۆتاوتە: خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە بوم بە مامۆستا. خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە لەم سی ساڵە هاوڕێی باش و قوتابی باش و هاوکاری باشم بوو.

سپاس بۆ هەمووتان.

سپاس بۆ بوونتان.

شوکر بۆ هاوڕێیتان.

شوکر بۆ هاودڵیتان.

م.س.