کەسێک بە چۆلەکەیەک نەزانێ، بە گایەکیش نازانێ
نەواچی من پیر ئیفتادەی دڵ ڕێش
ئیسە چەنی مەیل ئازیزانم چێش؟
تا یاران نیگای نیهانیشان بۆ...
پیران مشیۆ تاف جوانیشان بۆ
مەولەوی کورد
کورد گوتەنی: " کەسێک بە چۆلەکەیەک نەزانێ، بە گایەکیش نازانێ."
ئێوارە و شەوی سێشەممە، دەی ڕەزبەر، لەگەڵ هاوڕێیانی هاودڵی هاوکارم لە گروههای آموزشی استان، لە شەوێکی ئەنگووستەچاو و نزیکەی بەنداوی قشڵاقی پڕ لە ئاوی سنەی لەبەردڵان، یەکمان گرتەوە. ئەوجار نە بۆ کۆبوونەوەی ئیداری و نە بۆ سەردانی خوێندنگاکانی دێهات و شاری، بەڵکوو بۆ ڕێزگرتن و جۆرە ماڵئاواییەک لە پێنج نەفەر لە ئەندامانی گرووە که ئەمساڵ خانەنشین بوون- حبیبی، درخشان، ملایی، فخرایی و سیدی، وە ئەو چەند کەسەی کە هەستان و بە بێ وەستان، ئامادەکارییان کرد، ئامادەکارییەکی جوان و لەبەردڵان: بەڕێزان و ڕێزداران اسدی، حجازی، درویشی، رضانژاد، رهنمون، زندی، شریعتی، صادقی، صالحی، عزیزیان، قجر، قربانیان، قیصری، ث.کریمی، ص.کریمی، محمدی، مرادی، معاذیان، مفاخری، میرزازاده، نصرتی، کە هێشتا لە هەڕەتی لاوەتیدان و لە سەر کار.
کەم تا زۆر نزیکەی دە ساڵە هەر حەفتە، ڕۆژێک لە پژوهشکده تعلیم و تربیت بۆ کاروباری ئیداری کۆ دەبووینەوە بەڵام ئەمشەو گەورەیی و خۆشەویستی هەموومانی کۆکردەوە.
کۆڕێک لێوانلێو لە ڕێز و ڕێزگرتن، کۆڕێک لیپالیپ لە ئەمەگناسی و وەفاداری و لە کۆتایی بەخشینی نامەیەکی پڕ لە شەرەف، واتە شەرەفنامە. ئەو شەرەفنامەیەی کە م. هەژار گوتەنی: ئازانامەیە:
"ئەگەر تۆزێک بە زیتی لە ناوئاخن و دێڕ و پیتە بە پیتەکانی شەرەفنامە ورد ببینەوە و ژیرانە لێی بکۆڵینەوە، سەرەڕای ڕووداوەکانی- کە زۆر دڵگر و لە بەرچاون- ئەوی زۆرتر سەرنجی پیاو ڕادەکێشێ، ئازایەتی بێ وێنەی ئەم گەلی کوردەیە. سەرلەبەری بپشکنە، لە هیچ لایەکەوە قزە و ترسەنۆکت نایەتە بەرچاو و هەمووی هەر پیاوەتی چاونەترساو و دوژمن ترسێن و گەڕناسی بێ وێنەیە."
ل. بیست و حەوت
شەو کۆتایی هات، سی ساڵ وانەوتنەوە کۆتایی هات بەڵام ئەوەی هەرگیز کۆتایی نایەت: یەکگرتویی، خۆشەویستی، فێربوون و فێرکاری و هیواداربوون بە ئاسۆیەکی ڕوونە.
م.س.
بیا تا قدر یکدیگر بدانیم
که تا ناگه ز یکدیگر نمانیم
کریمان جان فدای دوست کردند
سگی بگذار، ما نیز مردمانیم
مولوی
شێعر لای من