یاریگای تەختیی سەقز و یادێک لە یاریزانێک
یاریگای تەختیی سەقز و یادێک لە یاریزانێک:
لە ژمارەی نوێی حەوتەنامەی سیروان، حەوتی ڕەزبەر، بابەتێک چاپکراوە بە پێنووسی بەڕێز بەهرام مێهرپەیما، لە سەر ئیستادیۆمی تەختی ی سەقز. شەست و شەش ساڵ بە سەر سازکردنی ئەم یاریگەیە تێپەڕیوە.
بە باشی لە بیرمە کاتێ کە مناڵ بووین، هۆگری یاریی فوتباڵ بووین و لە تەپی ماڵان بەرەو یاریگای تەختی لە بولوار، تەنیشتی نەخۆشخانەی ناوەندی،دەچووین.
زۆر کەم پێش دەهات کە پووڵی بلیتمان ببێت، هەر بۆیە دەبوایە لە بەین نەردەکان بچینە ناوەوە. حەز و تاسە و هۆگریی بینینی فووتباڵ تا ڕادەیەک بوو کە ئامادەی هەر چەشنە مەترسییەک بووین. لە ڕاوەدوونانی نگابانەکان و نیوە و نیوە چڵ بینینی یارییەکان و دانیشتن لە دوورترین دیمەنگا و... دواتریش ئەم جۆرە چوونەژووڕەوە لە یاریگی کاوەش هەر بەردەوام بوو.
بەدرێژایی ئەو چەن ساڵەی کە دەچووینە ناو یاریگا، من زۆر حەزم لە کەسایەتی و لە یاریکردنی، یەک فووتباڵیست دەکرد ئەویش کاک حسەین مەحموودی بوو. زۆر جاریش کاپیتان بوو و بەڕاست شیاوی ئەو پێگەیەش بوو چونکوو لە ڕوانگە و لە دیدی منی منداڵی ئەوسا و ئێستایشی لە سەر بێت پیاوێکی موحتەرەم بوو. لە ناو زەویی فووتباڵیش، زۆر موحتەرەمانە دەجووڵایەوە و یاریی دەکرد.
لە کۆتایی یادداشتەکەی سیروان بەیتێک هاتووە کە بەداخەوە هەڵەی تایپی تێدایە، خۆ ئەگەر کەسێک شیعرەکەی نەبیستبێ، نازانێ شیعرەکە باسی چی دەکا. ئەمە دەقی درووستی شیعرەکەیە:
غرض نقشی است کز ما بازماند...
کە هستی را نمی بینم بقایی
شێعر لای من