دەنیز ئۆنداو، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا:

من یاری بۆ تورکیە ناکەم.

دەنیز ئۆنداو، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە وەڵامی ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە پرسیاری لێ کرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تۆ ڕەگ و ڕیشەی تورکیات هەیە و دەتوانیت بۆ تورکیا یاری بکەیت...

دەڵێ: "پێش هەموو شتێک من ڕەگ و ڕیشەی کوردیم هەیە؛ نەک تورکی"؛ بۆیە من یاری بۆ تورکیە ناکەم.

دەنیز یەکەم یاریزانی کورد لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یەکەم یاریزانی کورد کە لە مێژووی یۆرۆدا یاری بکات، لە دایک و باوکی کوردی ئێزیدییە، باوکی خەڵکی باکووری کوردستانە و دایکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.

بە دەسەڵاتدارانی تورکیای گوت: من یاری بۆ تورکیە ناکەم، چونکە کوردم.

دەنیز لە مانگی ئابی ٢٠٢٣ بوو بە ئەندامی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی (یانەی دووهەمی ئەمساڵی بۆندسلیگای ئاڵمان لە سەرووی بایرن موینشن و دۆرتمۆند و لایپزیگە) و لە مانگی نۆڤەمبەری هەمان ساڵ بووە باشترین یاریزانی مانگی بۆندسلیگای ئەڵمانی.

لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤، یولیان ناگلێزمان راهێنەری سەرەکی تیژی ئەلمانیا بانگهێشتی کەمپی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرد و لە یارییەکەی بەرامبەر فەرەنسادا، لە خولەکی ٨٠ەوە هاتە ناو یارییەکەوە و ئەم دە خولەکە ناگێلزمانی لاو و دژوار هەڵبژێری ناچارکرد، دێنیز بۆ یاریەکانی یۆرۆ 24،بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکات، کە ئەڵمانیا میوانداری دەکرێت و ئێستا بەڕێوە دەچێت.

@Dengikurdistan