نمونه اشعار کردی برای درس دوازدهم علوم و فنون ادبی 3
نمونه اشعار کردی برای
درس دوازدهم علوم و فنون ادبی 3
( حسن تعلیل – حس آمیزی –اسلوب معادله)
(جوانی بایس – هەست ئاوێتە- شێوازی بەرانبەری )
حسن تعلیل (جوانی بایس)
55
ئه‌م خه‌ڵقه خوا بۆیه ئه‌کا سه‌وقی مه‌عاسی
تا ده‌ربکه‌وێ قه‌دری ته‌مه‌ننایی مووحه‌ممه‌د
حه‌مدی
56
ژیانم پڕ له ڕه‌نجه و نامورادی
به هه‌ڵکه‌وتیش نه‌هاتم تووشی شادی
دڵم هێنده ته‌نگه جێی تۆ ده‌بێ و به‌س
ئه‌تۆش مه‌حکوومی حه‌بسی ئینفیرادی
هێمن
57
مانگی یه‌ک شه‌و بۆیه دایم زیا ده‌کا و ئه‌شنێته‌وه
تاکوو جوانی خۆی وه‌کوو ڕووی تۆ بڕازێنێته‌وه
تا ده‌گاته چوارده‌هه‌م شه‌و تێده‌گا ناگا به تۆ
جا له داخا ورده ورده که‌م ده‌کا و ده‌توێته‌وه
له گۆرانییه‌کی حه‌سه‌ن زیره‌ک
58
ئه‌ڵێن فه‌رهادیش کورده به‌جێیه
ڕه‌نجه‌ڕۆی وه‌ک ئه‌و کورد نه‌بێ کێیه؟
پیره‌مێرد
59
ئولفه‌ت نه‌بێ خه‌یاڵی ئیتاعه‌ت له کورد مه‌که‌ن
مه‌علوومه سه‌ر ڕه‌قین و ڕه‌ق و ته‌قه مه‌کانمان
حه‌مدی
60
با له ئاگردا بسووتێن ڕوو له ده‌ریا قه‌ت مه‌که‌ن
هه‌ر سه‌مه‌نده‌ر مه‌رده نابا قه‌ت به نامه‌ردان په‌نا
حه‌مدی
61
شۆڕه‌بي ژنێکه
پياو پێله‌قه‌ی داوه له پشتی
پياو قژی ڕاکێشاوه و
پياو سواری بۆقه‌ته‌ی ملی بووه
بۆيه واچه‌ماوه‌ته‌وه!
شێرکۆ بێکه‌س
62
لێم ببوره خۆشه‌ویستم
بۆ ماوه‌یه‌ک...
ڕێگه‌ت پێ ناده‌م بمبینی
دوێنێ دوکتۆرێ پێی وتم
خۆت دوور بگره له شیرینی.
ڕه‌نج سه‌نگاوی
حس آمیزی
(هه‌ست ئاوێته)
63
جوێنی تاڵی یار له زه‌وقا مه‌ززه‌یی شیرین ئه‌دا
کۆهکه‌ن که‌ی ئه‌م قه‌راره بۆ قسه‌ی شیرین ئه‌دا
حه‌مدی
64
که شیرین و ته‌ڕی دی شێعره‌کانم
وتی: مه‌حوی که میراوی فوراتی
مه‌حوی
65
ئه‌گه‌رچی شێوه‌یی شیرینی جه‌زبی دڵ ده‌کا هه‌رده‌م
له حه‌رفی تاڵی لێوی شه‌ککه‌رئه‌فشانی خوا چیبکه‌م؟
ناری
66
ته‌مه‌ننام فڕینه له فه‌زای پاییزدا
له هه‌وری ڕۆحمه‌وه شیعرێکی نماوی دابڕژێ،
له تازییه‌ی ڕێزگرتن له مه‌رگی گه‌ڵایه‌ک.
پشکۆ نه‌جمه‌دین
67
گومان...!
گومان ته‌نیای ژینی کردم
هێشتا دوایین نیگای سه‌وزت
له دوایین ژوان
دێته یادم
ئه‌بێته سه‌رچاوه‌ی بڵ و سه‌رشێت و زوڵاڵ و سامناک
دێت به‌ره‌و ڕووم.
شلێر ڕه‌شیدی
68
به ڕێچكه‌ی ده‌نگتدا
دێمه ژوانی چاوه‌كانت
ئه‌وه‌ی ده‌نگت نایدركێنێ
له چاوه‌كانتی ده‌بیسم.
هێدی
اسلوب معادله
(شێوازی بەرانبەری)
69
ئه‌بێ به‌خشه‌نده مل که‌چ کا له ڕاستی مووچه‌خۆری خۆی
سوراحی سه‌ر فرو دێنێ له بۆ پیاڵه که تێکا بۆی
پیره‌مێرد
70
شه‌خسی ساحیب نیعمه‌ته مه‌عرووزی فیتنه‌ی ڕۆژگار
باغه‌بان ناچێ به گژ دار و دره‌ختی بێ به‌را
حه‌مدی
71
که عه‌شقت که‌وته ته‌نویراتی دڵ عه‌قڵم له سه‌ر ده‌رچوو
به‌ڵێ دووکه‌ڵ به هه‌ڵگیرسانی کووره وا له ده‌رچوونا
حه‌مدی
72
ئه‌وی به‌دخوو به خۆی کا تا قیامه‌ت دوژمنی نایکا
که سه‌یل خۆراکی چڵکاوه هه‌میشه ده‌ربەده‌ر به‌شیه
حه‌مدی
73
با نه‌جاتی زوو ببێ عاشیق له ژێر چنگی ڕه‌قیب
ئه‌و مه‌ڕه ناژی له چنگی گورگی زاڵم به‌ربووه
حه‌مدی
74
یه‌ک قسه‌ی ڕاستیش بکه به‌ڵکوو درۆت بۆ سه‌ر گرێ
مه‌نجه‌ڵێ ژه‌ک قه‌تره‌یێ شیره که ده‌یکاته فرۆ
حه‌مدی
75
له کووره‌ی ناریا ئه‌توێیته‌وه وا تێ مه‌گه قاڵی
خوری شی شی نه‌بێ ناڕێسرێ بکرێته پۆی قاڵی
حه‌مدی
76
فه‌رەح هات و ئه‌له‌م ده‌رچوو جه‌فا ڕۆیی نه‌ما ماته‌م
به‌ڵێ ڕاکردنی ڕێوی له شێری شه‌رزه ئاسانه
ناری
شێعر لای من