نەسیحەت بێ برا! گەر ڕۆڵە بوو مەڕوانە بۆ ئابا

گەواهی عەدلی ئەم دەعوایە پووری پوور مەروانە

مەحوی

ئابا: باوکەکان

گەوا‌ه: بەڵگە، شاهید

پوور: کوڕ

مەروان: کەسایەتی سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام( د.خ.)

واتە: ئامۆژگاریت بێ برا، ئەگەر کوڕێکت دی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو بوو، مەڕوانە بۆ ئەوە کە کوڕی کێێە و ئاخۆ باوک و باپیری کەسانێکی چۆن بوون. بەڵگەی ڕاستیی ئەم قسەیەشم عومەری کوڕی عەبدولعەزیزە کە کوڕەزای مەروانی کوڕی حەکەمە. مەروان خۆی لەبەر گزی کردن و دەسپیسی لە نووسینەوەی قورئاندا پێغەمبەر لە مەدینە دەری کرد و ناردی بۆ مەککە. کەچی عومەری کوڕەزای ئەو خەلیفە دادگەرەی لێدەرچوو کە ناوبانگی دنیای گرتەوە.

دیوانی مەحوی

لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەی مەلاعەبدولکەریمی مودەڕڕیس و محەممەدی مەلاکەریم

لاپەڕەی 278.