روبهی بی دست و پای و بزنێکی کۆڵ
یکی روبهــی دید بیدســتوپای
فرو مــــاند در لطف و صُـنع خدای
که چون زندگانی به ســر مـیبرد؟
بدین دست و پای از کـجا میخورد؟
سعدی
کۆمەڵێکی شێخ ئیسماعیلی لە کاتی شەڕ و هەرایەکدا ڕەو دەکەن و دەڕۆن. بە ڕێوە دەبن ژنێک دوو منداڵی دەبێ، دوو منداڵەکەیان پێ بەخێو ناکرێ. باوکیان یەکیان دەخاتە کولۆری دارێکەوە و بەجێی دێڵی. کە شەڕ و هەراکە تەواو دەبێت دەگەڕێنەوە و بەو ڕێگەدا تێدەپەڕنەوە. کابرای باوکی منداڵ دەڵێ با سەرێ بدەم لە کولۆرە دارەکە بزانم چی بە سەر هاتووە؟ کەچی دەبینێ مناڵێکی ساوا لە کولۆرە دارەکەدایە و ئەو ماوە بە شیری دەمووکەدار ژیاوە.
دووەم: لەو گوێ چەمی باوەجانییە لافاوێکی گەورە هەڵدەسێ و چەند ماڵ و بەرە وێران دەکا و زەلام ئاو دەیبات. لە ناو ئەو کارەساتەدا بێشکەیەک بە منداڵێکەوە بەر لافاوی ئاو دەکەوێت. ئاو بێشکە دائەماڵێ و ئەیبات تا ماوەیەکی زۆر دوایی بە لقی بییەکەوە ئەگیرسێتەوە. بزنێکی کۆڵ فێر دەبێ هەموو ڕۆژێ ئەچێتە لای بێشکەکە و خۆی شۆڕ دەکاتەوە بە سەریا و مناڵەکە تێر گوانەکانی دەمژێ تا تێر دەخوات.
ماڵی خاوەن بزن لە شوانەکە دەکەونە گومان و دەڵێن : تۆ بزنەکە دەدۆشی بۆیە هەموو ڕۆژێ گوانی خاڵییە.
شوانەیش ناچێتە ژێر ئەو باسە و ئاگای لە هیچ نییە تا کابرای خاوەن ماڵ دەکەوێتە پەیجۆری باسەکە و دوور و نزیک شوێن بزنەکە دەکەوێت تا دەکاتە گوێ چەمەکە و دەبینێ بزنەکە دائەپەڕێت بۆ گوێ چەمەکە. وەختێ سەرنج دەدا ئەو ڕووداوە سەیرە دەبینێ و مناڵەکە دێنێتەوە و مناڵە گەورە دەبێت و دەبێتە پیاو و خاوەنی منداڵ و نەوە. نەوەی کابرا گۆشتی بزنی کۆڵ لە خۆیان حەرام دەکەن.
بەرگی دووهەم: لاپەڕەی48
سەرچاوە: تەفسیری نامی بۆ قورئانی پیرۆز، مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس، سنە: کوردستان، 1389.
+ نوشته شده در یکشنبه نوزدهم مهر ۱۴۰۵ ساعت 22:50 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من